زانیاریەك پێویستە هەموان بیزانن

30/04/2022

د. تروسكە عەبدوڵا
- كاتێك منداڵێك لە ماڵ یان قوتابخانە یان كاتی یاری كردن بەربۆوە و ،ددانی كەوت لەو كاتەدا تۆ چی دەكەیت؟
- ئەگەر منداڵەكە خوار تەمەن شەش ساڵ بوو دەست بخە سەرشوێنی ددانە كەوتوەكە و هەوڵبدە ئازارەكەی كەم بكەیتەوه.
- ئەگەر منداڵەكە سەروو ٦ ساڵ بوو ددانە هەمیشەیەكانی هاتبوو و ئەو ددانەی كەوتبوو هەمشەیی بوو ،ئەوا پێویستە تۆ :
١-راستەوخۆ ددانەكە هەڵ بگرەوە و دەست مەدە لە ڕەگی ددانەكە.
٢-پێویستە ددانەكە بیپارێزیت لە وشكبوونەوە ،
-ددانەكە هەڵبگرەو لە ناو شیردا (شیرەكە گەرم نەبێ و سروشتی بێ)
-گەر ئەوەت دەست نەكەوت لە ناو normal saline(مغەزی) هەڵی بگرە.
-ئەگەر ئەوەش نەبوو پەرداخێك بێنەو داوا لە منداڵەكە بكە تف بكاتە ناو پەرداخەكە و پاشان ددانەكەی بخە ناو،
-دەتوانرێ لەناو دەمی منداڵەكەش هەڵبگیرێ بەڵام ترسی ئەوە هەیە قوتی بدات 
- بە زووترین كات بیگەیەنە لای پزیشكی ددان لە ماوەی كەمتر لە سەعاتێكدا و لەوێ دەتوانرێ ددانەكەی بۆ دابنرێتەوە.

تێبینی:
🔺دەتوانرێ راستەوخۆ دوای كەوتنی ددانەكە ،ددانەكە بخرێتەوە شوێنی خۆی بەڵام واباشترە بگەیەنرێتە لای پزیشكی ددان، چونكە ئەگەری ئەوە هەیە بە خواری بۆی دابنرێتەوە یاخود لە بەرزوو نزمی موشكیلەی هەبێت و نەچوبێتەوە جێگای خۆی!!
 بەڵام ئەگەرر لە جێگایەك بویت گەیشتن بە دكتۆر قورس بوو و كاتێكی زۆری ویست ،هەوڵبدە بەشێوەیەكی رێك ددانەكەی بۆ دابنێیەوە 
- ددانی شیری پێویست ناكات دابنرێتەوە.