ئەو هەڵانەی نابێ مناڵ بەرامبەر دایك و باوك بیكات
30/04/2022
هاوژین عەبدولواحید
ئەو 10 هەڵەیەی كە نابێت منداڵ بەرامبەر دایك و باوك ئەنجامی بدات
* منداڵ هەرگیز نابێت دەست لەدایك و باوكی بەرزبكاتەوە، لێیان بدات
* نابێت بێڕێزی بەرامبەر دایك و باوك بنوێنی یاخود جنێویان پێبدات
* نابێت لەكاتی ئامۆژگاری كردن، منداڵەكەت رووی وەرگێڕێت
* نابێت بێ ڕێگە پێدان دەست لە قسەی دایك و باوكی وەربدات تاوەكو ڕێگەی پێنەدرێت، تاوەك و نەچێتە ناو بابەتێكەوە كە پەیوەندی بەوەوە نیە
* نابێت بەبێ بایەخ و كەم سەیری قسەكانی دایك و باوكی بكات.
* نابێت هەركاتێك ویستی، دەست بكات بە باخەڵتا، ئەبێ مناڵ ڕابێنی لەسەر ئەوەی لەپێش چاوی میوان داوای پارە نەكات و دەست نەكا بە گیرفانی باوكی یاخود داوای پارە لە دایكی بكات
* نابێت منداڵ بێ هۆ بەقسەكانی دایك و باوكی پێبكەنێ، چونكە زۆر كات ئەو پێكەنینە بێ هۆیه وەك منالێكی بێ ڕێز سەیردەكرێ
* نابێت بێڕێزی بەرامبەر خواردنەكانی دایكی بكات، وەك دەنگ بەرزكردنەی ئەوەی كە ئەو خواردنە ناخوات و بەدڵی نیە
* نابێت منداڵ بەدایك و باوك بڵێت درۆ دەكەیت.
* نابیت بەچاوی شەرمەزاریەوە سەیی دایك و باوكی بكات، پێویستە هەمیشە شانازییان پێوەبكات لە لوتكەدا بیان بینێت