ڤیتامین و جۆرەكان ڤیتامین

01/05/2022

دارچین ئیبراهیم
ڤیتامین 
ڤیتامینەكان پێكهاتەی ئاڵۆزی ئەندامین كە بۆ بەردوامبوون لە ژیان پێویستمان پێان دەبێت لەشی مرۆڤ ناتوانیت رێژەیك تەواو لە ڤیتامین دروست بكات بۆیە سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین خۆراكە . 

جۆرەكان ڤیتامین:
١٣ جۆر ڤیتامینمان هەیە كە دابەش دەبێن بۆ دوو گروپ ( ڤیتامینی لە ئاو تواوە ) (ڤیتامینی لە چەوری تواوە ). 

ڤیتامینی لە ئاو تواوە بریتیە لە:
‏B,C 
ڤیتامینی لە چەوری تواوە بریتیە لە:
‏D,A,E,K

جۆرەكانی ڤیتامین 
ڤیتامین (ئەی)
سودەكانی ڤیتامین ئەی:
 بەهێزكردنی بەرگری لەش، پاراستی پێست لە وشكبوون، پاراستی چاو لە وشكبوون، بۆ گەشەی منداڵ گرنگە، هۆكارە بۆ پاراستنی گورچیلە. 

سەرچاوەی ڤیتامین ئەی 
جگەر، گێزەر، برۆكلی، كەرە، سپێناخ، كوولەكە ...
ڤیتامین (بی) 
ڤیتامین بی؛ لە هەشت جۆر پێكدێت، كە هەموویان ڕۆڵێكی باشیان هەیە. 
سودەكانی ڤیتامین بی:
بۆ بەرگری لەش، پاراستی پێست، بۆ گەشی خرۆكەكانی خوێن، سووڕی خوێن باش دەكات، دژە ئۆكسێنە.
 سەرچاوەكان ڤیتامین ب :
ماسی و مریشك و هێلكە و پاقلەمەنییەكان و شۆفان.

ڤیتامین (سی)
سودەكانی ڤیتامین سی:
دژە ئۆكسان، كرداری هەناسەدان چاڵاك دەكات، یاریدەی مژینی ئاسن دەدات، بەرگری لەش بەهێز دەكات، بۆ ئێسكەكان و پێست و ڤژ بە سودە، بۆ بەهێزی ددانەكان. 
سەرچاوەكان ڤیتامین سی:
پرتەقاڵ و لێمۆ، كەلەم و ئەناناس، بروكلی و بیبەر. 

ڤیتامین (دی)
سودەكانی ڤیتامین دی:
ڤیتامین D یەكێكە لە جۆری ڤیتامینەكان، بۆ لەشی مرۆڤ. لەڕووی تەندروستییەوە پێویستە.
گرنگە بۆ ئێسك و جومگە و ماسوولكە، وە گرنگە بۆ گەشی منداڵ.

سەرچاوەكان ڤیتامین دی:
تیشكی خۆر و قارچك و ماسی سەلەمون و شیر.

ڤیتامین (ئی)
سودەكانی ڤیتامین ئی:
بۆ شێداركردنی پێست و لێو و یارمەتی كۆئەندامی بەرگری دەدات؛ و بۆ بەهێزبوونی قژ، یارمەتی دروستبوونی خانەكانی لەش دەدات. بەشێوەی كرێم هەیە بۆ دەموچاو سودێكی باشی هەیە. 
سەرچاوەكان ڤیتامین ئی:
 دانەوێڵەكان، ڕۆنی گیایی، گوڵەبەڕۆژ و مانگۆ.

ڤیتامین (كەی)
سودەكان ڤیتامین كەی:
بۆ پاراستن و تەندروستی دڵ زۆر بە سودە. بۆ پاراستنی ئێسكەكان و بۆ زوو چاكبوونەوەی برینەكان و دژە نەخۆشی شێرپەنچە، وە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی منداڵی ساوا و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.
سەرچاوەكان ڤیتامین كەی:
ڕۆن و دانەوێڵە و ماسی و كەلەرم، برۆكلی، گۆشت.
ڤیتامینەكان بە شێوەی حەب و دەرزی و شروب هەین بەلام بە پێ جەستی نەخۆش دەگۆرێت چی پێویستە ئەویش دكتۆری پسپۆر بریار دەدات .