دەروون تەندروست كێ یە؟
05/05/2022
د. ئەوین ئەحمەد
دەروون تەندروستە كێ یە؟
ئەو كەسەیە لە گەڵ ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژی خۆ دەگونجێنێت و هەوڵیش دەدات بەجوانترین شێوەیش كاردانەوەی هەبێت بۆ ئەو بارودۆخە سەختەی تێیدا دەژیت.
ئەو كەسەیە سەركردایەتی بیركردنەوە وهەستەكان و ڕەفتارەكانی دەكات .
ئەو كەسەیە بۆ هەر ڕووداوێكی ناخۆش و ناتەندروست بە شێوازێكی واقیعی بیر دەكاتەوە ڕێگا نادا كار بكاتە سەر كەسایەتی و تووشی نائومێدی وگوشەگیری بكات.
ئەو كەسەیە ڕێگری دەكات لە هەست كردن بەگۆشەگیری و تەنیایی بەم شێوەیە ڕێگری دەكات له گوشەگیری و تەنیایی چێژ وەردەگرێت له تەنیایی و لە هەستەكانی خۆی تێ دەگات وپەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان فراوان دەكات و لە گەڵ بەردەوام بوون لەسەرهاوڕێیەتی.
ئەو كەسەیە كۆنتڕوڵی فشاری دەروونی و ترس دەكات .
ئەو كەسەیە بەشێوەیەكی ژیرانە بڕیار دەدات و بەنەرم ونیانی بیر له بڕیارێك دەكاتەوەو بەخێرای بڕیار نەدا.
ئەو كەسەیە بۆ هەر كارو پلانێك كە وویستی بكات پێشتر بەرنامە و پلان ی بۆ داناوە و هەڵسەنگاندنی بۆ كردوە له ڕووی ماددی و مەعنەویی.
ئەو كەسەیە بۆ ئەنجامدانی هەر بڕیاریك لیستێك دروست دەكات بۆ دەست نیشانكردنی سودو زیانەكانی ئەو بڕیارە و كات تەرخان بكات لە گەڵ كەسی بە ئەزمون بۆ گفت وگۆ كردن سەبارەت بەبڕیارەكە و دەرئەنجامی بڕیارەكەیش قبووڵ دەكات هەرچۆنێك بیت.
ئەو كەسەیە بۆ ئەنجامدانی هەر كارێك پشت دەبەستێت بە مێشك و دڵ ، بەمێشك بیر لە كارەكە دەكاتەوە و دەست نیشانی دەكات خاڵی ئەرێنێ و نەرێنێ كارەكە هەروەها گوێ لە ترپەكانی دڵی دەگرێت و له ڕێگەی پێنج هەستەكان شی كردنەوەی بۆ دەكات بە پوختەی هەڵسگاندنی كارەكە بە مێشك و بەدڵ و پاشان دڵ و مێشك پێكەوە دەبەستەوە بۆ كردنی كارەكە دەرونزانی