ئەم كورتە نامەیە بۆ پایتەختی‌ رۆشنبیری‌

7 رۆژ پێش ئێستا

بە تایبەتی‌ (گردی‌ شەهیدان)
‌ئاكۆ كەریم مەعروف
ئەمڕۆ گوێم لە هەمووتان گرت، دۆستانی‌ نووسەران و هونەرمەندان، هاواری‌ ئازارەكان رۆحی‌ دەردەهێنام، ئێوە بە تەمای‌ چین.. كە

زەڕەیەك رێز... نەماوە بۆ نووسەران و هونەرمەندان..
زەڕەیەك رێز.. نەماوەتەوە بۆ ژیان و كەرامەتی‌ ئینسان
زەڕەیەك رێز.. نەماوەتەوە بۆ دروشمی‌ نان و ئازادی‌
زەڕەیەك رێز.. نەماوەتەوە بۆ مێژووی‌ كلتووری‌ ئەم شارە
زەڕەیەك رێز.. بۆ پایتەختی‌ كتێب نەماوەتەوە

ئەوەی‌ دڵم پێیخۆشە، تەنها دوو شتە، ئەدەب و هونەر دەتوانێت زۆر بە ئاسانی‌ مێژووی‌ هەموو دەسەڵاتێك ریسوا بكات، هیچ دەسەڵاتێك نەیتوانیوە لە رێی‌ نان بڕین و سووككردنی‌ نووسەرو هونەرمەندەكانییەوە بگات بە ئامانج، هەر بۆیە دەیبینین و دەیبیستین

هەروەك چۆن تەمەن دەڕوا، دەسەڵاتیش بوونەوەرێكە دێت و دەڕوا، كات زۆر بە كەمی‌ لەبەر دەستدا ماوە، كەشتییەكە لە لێواری‌ غەرق بووندایە...
بۆچی‌... تۆ دڵی‌ توێژێك لە ئاگری‌ شووشە دەتۆرێنیت، كە ئەگەر فریای‌ نەكەویت سبەینێت لێدەكات بە دۆزەخ.
دوا وتەم... بۆ 
لەو گردبوونەوەیەدا كە وەك سواڵكەر بە رامبەر لەفەیەك لە قوتی‌ ژیان وەستاون، ئەمە پەیامی‌ منە...

بەڕێوەبەری‌ بانكی‌ هەرێم و كارمەندانی‌ بە چ شەرمێكەوە بێدەسڵاتانە بەو شێوەیە داوای‌ نوێنەران لە ئێوە دەكەن، بێنە ژوورەوە، ئەی‌ جەنابی‌ ئیشی‌ چییە، لەوە دەچێت پێیوترابێت دوای‌ نوێنەریان بكە تا زیاتر لەوە سووكتر بن. ئێوە بە ئەركی‌ خۆتان هەستاون بەرگریتان لە ژیانی‌ هاوڕێكانتان كرد، بەڵام نەدەبوو ئەو كارە بكەن، لەبەر یەك هۆو هۆكارەكانی تریش، بیر لەوە بكەنەوە رۆژێك دێت بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دەبێتە كافتریا، كارگەی‌ جگەرە دەبێت (هەناسەی‌ شار)، مۆزەخانە دەبێتە (سومبلی‌ شار)، دەزگای‌ سەردەم دەبێتە (كتێبی‌ شار) ( بە دیزایینەوە)، بینای‌ (دادگا) زیادەیە، هەروەك چۆن( ساحەی‌ مەسڵەحە) بۆتە دڵی‌ شارو، سایلۆكەو... هیچ شتێك نەماوەتەوە بۆ وتن، وشەیەك ماوە..

 رۆژێك دێت گۆڕستانی‌ (شەهیدانیش) فرۆشراوە، بە تایبەتی‌ گردی‌ (شەهیدان). دوای‌ سی ساڵ نووسەران و هونەرمەندان بكەونە ناو كێشەی‌ بانك هەیەو بانك نییە، بكەونە ناو گەمەی‌ مەرزەكان و داهاتی‌ ناوخۆوە، ئێمە بە حەقی‌ خۆمان دەزانین ژیانمان لەسەر ئەو داهاتانە بینا بكەین، رەوانشاد ( مام جەلال) داوای نان و ئازادی بۆ نووسەران دەكرد، تەنها یەك جار سەرۆكی‌ هەرێمم بینیوە بە شەرمەوە لە بەرامبەر نووسەراندا پێشوازی‌ لێكردین، كاك نەوشیروانم بینیوە هێندەی‌ نووسینی‌ كتێبەكانی‌ نووسەرانی‌ راستگۆی‌ خۆشدەویست، بۆ دەتانەوێت شكۆی‌ ئەم شارە بشكێنن... كە من بە ئازادانە بەسەر شەقامەكاندا دەڕۆم و ئێوەش شەرم دەكەن لەوەی‌ خەڵكی‌ بتانبینێت. دوور ناڕۆم تەنها یادداشت و بیرەوەرییەكانی‌ خۆتان و رۆژانی‌ شاخ بخوێننەوە، چەند شەرمە كە ئێستاكە بەم جۆرە گەیشتوین، زۆر ئاسانە..
باپیرەم دەیوت، كورد، كورتە، باوكیشم دەیوت، كورد، كورتە، منیش بە نەوەكەم دەڵێم، كورد، كورتە....