مامۆستا و سێكس و زانكۆ ..

6 رۆژ پێش ئێستا

عوقدە و عقودەكەی ئازاد جەلالی كۆمەڵناس
كاروان عەبدوڵا
(ڕاستت فەرموو  ڕەغبەت و بەهای مامۆستای زانكۆ نەماوە، بەڵام چی عەرزی برای ئازیزم كاك ئازاد بكەم، ئەوساتەی كە مامۆستای زانكۆ ڕەغبەت و بەهای  نامێنێ، ئیتر بۆ كۆمەڵناس و دەرونناس و فەرمانبەرو سیاسی و پەرلەمانتارو وەزیرو سەرۆك زۆر درەنگە باسی رەغبەت و هەیبەت و شكۆو بەها بكەن چونكە هی ئەوان زۆر لەمێژە نەماوە).
جا ئەم تەمەنە عەجایبی زۆرە، داخی دوێنێ و ئەمڕۆ ئاخرەكەی تا سبەی ئەتوانێ هەڵگرێ هەر دەبێ بیڕێژێ، كەسەری ناخ و گڕی دەروونی گەنجی لە پیریشدابێ هەرلە دەرجەیەكەوە ڕۆژێ دێ دەردەچێ، درۆم نەكردبێ دەرونناسەكانیش دەڵێن كە هیچ گرێ كوێرەیەكی دەروونی گەرتەمەن ڕێبدات لای مرۆڤ بەنەكراوەیی نامێنێتەوەو هەر بازی دەكات. 
دەمێكە دورونزیك دۆستی ئەم كۆمەڵناسە هەزلیە پڕ مەشرەبەم. چی دەڵێ و دەیڵێتەوە، چی دەنوسێ و دەهۆنێتەوە لای من بەندوباوی هەزەلین، ئەزانم ئەو توێژەرێكی كۆمەڵایەتیە لە قوتابخانەیەكی ئەم میریە، كە هەر بەوەی ڕۆژێ موچەی ئەو ئەبڕێ و ڕۆژێ هی یەكێكی دی، بەدوژمنی یەكتریان كات.
كاك ئازاد جەلال توێژەرێكی كۆمەڵایەتی جیقڵدانە بچوكە، ڕازی كەسی بۆ فرسەقێك بۆ هەڵناگیرێ، داخوكەسەری هیچ ڕۆژێكی ناخی خۆی شەوپێناكاتەوە. تابۆی بكرێ زوو دەیڕێژێت، خوانەكا هیچ شتێك بێتە عوقدە بۆی و هەستی نەقسی خۆی لا دروستبێ، تا بازی نەكا وەك حەملێ لە سكیدا دێتو دەچێ. 
هیچ حەملێكیشی نۆمانگو نۆڕۆژە پڕناكاتەوە زو دەروونی خاڵی دەكاتەوە و دایدەنێ، عەجیبم لێهات ئەم قەزیەی پڕۆفیسۆرەی وا بۆ چەندین نۆمانگی هەڵگرتووە.
هێند بزانم ئەو سەردەمانەی تەخەروجی كرد لە زانكۆ كەسەری كیژانی زانكۆ والەدڵی گیرسابوو هەرزوو دەسی دایە نوسینی زایەندی سێكسۆلوجی و تانو پۆی دەرهێنان، سڕو تڕی بەیانكردن، هەرئەوساتانەش وەك توێژەرێكی كۆمەڵایەتی خزێنرایە مەدرەسەیەك و تاعینكراو سەروداوی لەگەڵ مامۆستایان گرێدا، ئەو وەك توێژەرێ كۆمەڵایەتی و ئەمانیش وەك مامۆستا.. ئەو عوقدەیەی تولی نەكێشاو شەوی بەسەردا نەهات و بەربویە گیانی پەروەردەو نەقس و تانەی مامۆستا و هەرچی مامۆستایە پرژی داخی ئەوی گەیشتێ . 
نازانم لەكەیەوە زانكۆو مامۆستای زانكۆ و پرۆفیسۆریش لەدەرونیدا گرێی خواردوە و هەزەلیەتی ئەو قودرەتی بەسەردا نەشكاوە بیكاتەوە ، والەم دواییە هاژەی كردو كرایەوەو بەربویە گیان و وێزەی ئەوان.. عەجیبم لێدێ ئەم گرێیەیان نەك نۆمانگ نۆساڵەشی خایاندوە. 
كاك ئازاد دڵ و دەروون واڵاو پاكە، سەروزمان هەزەلی و دڵ پڕ لە داخە. بەس خوانەكات بەربێتە هەركەس، بەگڕی دەرونی دەیكابە قەقنەس.
ئەمەش كەمن دەیڵێم دەترسم نانی شوانبێ بردبێتم.. پەنا هەرلای خودایە.
 بەڵام چی عەرزی برای ئازیزم كاك ئازاد بكەم، ئەوساتەی كە مامۆستای زانكۆ ڕەغبەت و بەهای  نامێنێ، ئیتر بۆ كۆمەڵناس و دەرونناس و فەرمانبەرو سیاسی و پەرلەمانتارو وەزیرو سەرۆك زۆر درەنگە باسی رەغبەت و هەیبەت و شكۆو بەها بكەن چونكە هی ئەوان زۆر لەمێژە نەماوە.
ئەزانم كە حەزدەكەی موچە نەدەن و رەغبەتیش نەمێنێ، ئاخر ئەوە حەزی كابرای دێزە چش بۆ خۆی نامێنێ و لەژیاندا نەبێ گرنگ ئەوەیە بۆئەو نەبی.
لێگەڕێ كاك ئازاد موچە باهەر نەبێ، سیاسی باهەر نێرەی ساحەبێ، با لای ئەوان بێ بەهاو بێ رەغبەت بین، كامە عورف و بنەمای كۆمەڵایەتی فێرمان دەكات كە لای بێ بەهایەك بەهاداربی گرنگە. لای بێ رەغبەت و كەم نرخێك بەرەغبەت و بەنرخ بی گرنگە. 
بەها لای بەهادارانە، نرخ لای بەنرخانە، هەر زەرنگەرە قەدری زێردەزانێ ... جەهەننەم با لای كاك ئازادی دۆست، رەغبەت و بەهامان هەر نەمابێ ... گرنگ نییە

 

- نوسینەكانی روانگە و رەخنە گوزارشت لە بۆچونی نوسەرانی دەكات