پارتی و یەكێتی: ناكۆكی بۆ مانەوە
6 رۆژ پێش ئێستا
هونەر تۆفیق
نهێنی مانەوەی پارتی و یەكێتی ، سەرباری ئەو هەموو قەیران و كێشە و گرفتانەی لە ماوەی حوكمڕانی هاوبەشیاندا بەسەر خەڵك و خاكەكەیدا هاتووە، پەیوەستە بە بەردەوامی ناكۆكی نێوانیانەوە. بۆیە مانەوەیان لە هەناوی ناكۆكیەكانیاندایە .
هەركاتێك پارتی فەشەلی لە بەڵێن و پرۆژەیەكی چارەنووسسازدا هێنابێت لەنمونەی شكستی ڕیفراندۆمەكەیان، ئۆباڵەكەی دەخاتە گەردنی یەكێتی.
هەروەها یەكێتیش هەر كاتێك فەشەلی هێنابێت لەو بەڵێنانەی بەناوی حوكمڕانیەكی جیاوازەوە بەخەڵكی دابێت، هۆكارەكەی دەبەستێتەوە بە پارتی یەوە.
هەردووكیشیان بەیەكەوە ( وەك دوو حیزبی هاوپەیمان) كاتێك لە بەڵێنێكی هاوبەشدا شكست دەهێنن، بۆ ئەوەی ئیعتراف بە شكستی خۆیان نەكەن و پێ لەهەڵەكەیان نانێن و خەڵك تاوانباردەكەن بە سەبەبكاری شكستەكەیان. لەنمونەی شەڕی ناوخۆی نێوانیان .