نینۆكت بێهێز و نەرم بووە؟

3 رۆژ پێش ئێستا

د. شادیارحەمەلاو
گەلێ جار كێشەی نەرم و بێهێزبونی نینۆك بەدی دەكرێت و دەبێتە مایەی نیگەرانی و بێ.اری لای كەسەكان، ئەم كێشەیە هۆكار و چارەسەری خۆی هەیە.
هۆكارەكانی دەكرێ ئەمانە بن:
۱. زۆر بەركەوتنی ماددە كیمیایەكانی وەك پاكەرەوە.
۲.زۆری شێی ئەو شوێنەی تێیدا دەمێنیتەوە.
۳. زۆر بەكارهێنانی لێكەرەوەی بۆیەی نینۆك.
٤.زۆر ئەنجام دانی جوانكاریەكانی نینۆك كە ئەزیەتی نینۆكەكە بدا.
٥.كەمی ڤیتامین بی.
٦. كەمی كالسیۆم 
۷.كەمی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی.
٨. زۆر تەڕبوونی نینۆكەكە.

لە حاڵەتی گۆڕانی ڕەنگی نینۆكت زوو سەردانی پزیشكی پێست بكە چونكە ئەگەری هەوكردن بە كەڕوو یان بەكتریای هەیە.
چۆن ڕێگری بكەی یا نینۆكت گرنگی پێبدەیت؟
۱. ئاو زۆر بخۆرەوە.
۲. مەهێڵە نینۆكت زۆر تەڕ ببێ یا شێدار ببێ.
۳. میوە و سەوزە زیاتر بخۆ.
٤.خواردنی بەسوود بخۆ.
٥. نینۆكت لە بەركەوتنی ماددە كیمیاییەكان بپارێزە و دەست كێش بەكاربهێنە.
٦.وریای ئەو بەرهەمە جوانكارییانە بە كە بەكاری دەهێنی و دڵنیابە لە سەلامەتییان.
۷.ماوە ماوە بۆیەی نینۆك مەكە و پشوو بە نینۆكەكەت بدە.
٨. كە نینۆكت كرد لە ئاستی گونجاودا بیبڕە(زۆر كورت نەبێ)
۹.پزیشكی پێست دەتوانێ ڤیتامینی گونجاو پێویستت بۆ دیاری بكا.