جیاوازی نێوان مریشكی كوردی و مریشكی دەواجن

1 مانگ پێش ئێستا

د. كامەران رسوڵ ژاژڵەیی 
بۆچی مریشكی كوردی  كوردی باشترە لە  مریشكی دەواجن :
مریشكی كوردی هەمیشە خواستی زۆری لەسەرە لە لایەن هاوڵاتیانەوە لەبەر ئەوەی تام و چێژی  خۆشترە و لە ڕووی تەندروستیەوە سوودی زیاترە بۆ مرۆڤ .

سوودە تەندروستیەكانی مریشكی كوردی :
ـــ ڕێژەی چەوری و كۆلیستڕۆڵی كەمترە بۆیە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی فشاری خوێن و چەوری خوێن و نەخۆشی شەكرە باشترە لە مریشكی دەواجن .
ـــ سەرچاوەیەكی زۆر باشی پڕۆتینە بۆ بەهێزكردن و بنیات نانی ماسولكەكان ؛ بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و لەشجوانی زۆر بەكەڵكە و لە تەواوكەری خۆراكی باشترە .
ـــ هیچ هۆرمۆن و ماددەی زیان بەخشی تیا نیە .
ـــ دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری كەمخوێنی و كەمی ماددەی ئاسن و خۆپاراستن لێی بە تایبەت لە خانمان و مناڵان و نەخۆشیە درێژخایەنەكان .
ـــ بۆ گەشەی مناڵ و مێرددمناڵان یەكێكە لە خۆراكە هەرە باشەكان لە بەر سوودە زۆرەكانی و ئاسن هەرس كردنی و تام و چێژە خۆشەكەی .
ـــ پاراستنی تەندروستی ئێسقان و ددان و جومگەكان و ڕێگری كردن لە نەرم بوونەوەی ئێسك و ئێسكە نەرمە و سەوەفان و زوو یەك گرتنەوەی شكاوی ئێسك .
ـــ پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار  و هێشتنەوەی بە گەنجی و نەهێشتنی چرچ و لۆچی دەم و چاو .
ـــ زیادكردنی تەركیز و بەهێزكردنی مێشك و دەمار و كەمكردنەوەی شت لەبیر چوونەوە و ڕێگری كردن لە ئەلزەهایمەر .
ـــ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش .
ـــ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكانی وەك  ۰( D/ B1/B2/B3/B6/B12)  
--- لەگەڵ ئەم سوودە زۆرانە پێویستە زیادەڕەوی نەكرێت لە خواردنی و باشترە بە كوڵاوی یان برژاوی بخورێت .
--- ئەو كەسانەی نابێت مریشكی كوردی بخۆن ( یا زۆر كەمی لێ بخۆن ) :
۱ ـــ نەخۆشی دەردە شاهانە ( دا الملوك ) .
۲ ـــ نەخۆشی ( Phenylketonuria (PKU) ) .
۳ ـــ ئەو كەسانەی غەسلی گورچیلەیان بۆ دەكرێت ؛ سستی مام ناوەند و زۆری گورچیلەكان .
٤ ـــ حەسیاسیەت بە گۆشتی مریشك .
ـــ لە داهاتوویەكی نزیك دا چۆنیەتی جیا كردنەوەی مریشكی كوردی بڵاودەكرێتەوە لە مریشكی بە خێوكراو بە عەلف لە ماڵەوە پشت بە بە خوای گەورە و میهرەبان . 
 د. كامەران رسوڵ ژاژڵەیی 
پسپۆڕی زانستی خۆراك