فیلمێك بە تامی جیهانی سۆفیا!

1 مانگ پێش ئێستا

شادمان محەمەد
I Origins - 2014 ‧ Sci-fi - Romance
هەر خوێنەرێك شاكارە ناوازەكەی(جیهانی سۆفیا)ی نوسەری بە ناوبانگی نەرویژی خوێندبێتەوە دەگاتە ئەو باوەرەی كە (یوستاین گاردەر)ی نوسەر بەتەنها لە ڕێی گێڕانەوەی چیرۆكی نێوان باوك و كچێكەوە بە ناوی سۆفیاوە توانیویەتی زۆر بە سانایی و نەرمی مێژووی فەلسەفە بەگشتی بگەیەنێتە مێشكی خوێنەرەكانی!
لە پاش تەماشاكردنی ئەم فیلمە كە داواكاری پێشنیارێكی هاورێیەكی بەرێز بوو، دەتوانم بلێم  ئەم فیلمە زانستیە خەیاڵیە ڕۆمانسیە هاوشێوەی جیهانی سۆفیا زیرەكانە و لە ڕێی چیرۆكی زانایەكی لێكۆڵەری پزیشكی و یاریدەرێك و كیژێكی چاو ئەفسسوناوییەوە زانستی لێكچوون و شوووبهاندن و كۆپی رووح لە نێوان مرۆڤەكاندا لە ڕابردوو و ئێستادا بە ئاسانی و بێگرێ بگواسێتەوە بۆ ناو ناخمان!
فیلمێك بە بەركەوتنی لایەنەكانی زانستی پزیشكی و فەلسەفەی ڕوحانی و سۆز و هیوا لە یەككاتدا.
كرۆكی چیرۆك؛ زانایەكی پزیشكی ئاتایست، سەرقاڵی دیراسە و لێكۆلینەوەیە لە سەر زانستی گەشەسەندن لە ڕێی چاوەوە! 
چیرۆك لەو جێگەیەوە دەست پێ دەكات كاتێك پزیشكەكە سەردانی یانەیەكی شەوان دەكات و لەڕێی بەركەوتنی لەگەل كیژێكدا و سەرسامبوون بەچاوی كیژە جوانكیلەكە، كە خاوەن چاوێكی سەوزی تەلیسماوییەوە بە هۆیەوە دەكەوێتە داوی خۆشەویستی كچەكەوە و پاشانیش عاشقی دەبێت! ئەمەش وا دەكات ناچار بێت بەدواداچوون و سۆراغی زیاتر بۆ كیژەكە بكات!
دواتر پاش ناسینی یەكتری بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، بەڵام لە ڕۆژی ئاهەنگی گواستنەوەیاندا دووچاری ڕووداوێكی نەخوزراو دەبنەوە! بە هۆیەوە سەرلەبەری ئاراستەی ژیانی دەگۆڕێت! 
لێرەوە قۆناغی گۆشەگییری و رەشبینیرژی ترسناك باڵ بەسەر پزیشكەكە دەكێشێت! بەڵام دواتر هاورێ و هاوپیشەكەی لە پێناو هاوڕێكەیەدا قوربانی دەدات بڕیاری هاوسەرگیری لەگەلدا دەدات، تاوەكو هاوكاری بێت لەو رەشبینیە كوشەندەیە دەریبكات و پاشان لەگەلیدا درێژە بە لێكۆلنەوە زانستیە لە مێژینەكەیان بدەن و پێكەوە بگەنە دەرئەنجامی لێكۆلینەوەكانیان.