پشووی وەرزەكانی خوێندن بۆ؟

2 مانگ پێش ئێستا

كاروان رەسوڵ
وای لێهاتووە، خولەكان بۆ فێركردن و قوتابخانەكان بۆ پێداچوونەوەی پرۆگرامەكان! لەدوای وەرزەكانی خوێندن لە سیستمی خوێندن پشوو دانراوە، دەبێت بپرسین ئەم پشووانە بۆچی؟

پشوو دانراوە بۆ دوای هەر ماندووبوونێك بۆ هاتنەوەی مرۆڤ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و ئامادەبوون بۆ وەرگرتن زانست یاخود دەستپێكی كارێكی نوێ، ئەم پشووەنە وەك خەو وایە بۆ مرۆڤەكان كە چەند نوێیان دەكاتەوە.

جا ئەوەی من مەبەستمە لە هەرێمی كوردستان دوای تەواوبوونی وەرزی دووەمی خوێندن بەشێك لە مامۆستایان و دایبابانی قوتابی و خوێندكارەكانیان  هاندەدەن بۆ بەشداریكردن لە خولەكەكانی فێركردن بۆ ساڵی داهاتوویان تەواوكردنی بەشێك لە پرۆگرامی ساڵی ئاییندەیان كە ئەمە هەڵەیەكی كووشندەیە ئەو منداڵە پێویستی بە پشووە و دووركەوتنەوەیە لە خوێندن بۆ ئەوەی بە ئاییندەیەكی گەش، حەز و چێژەوە چاوەڕێ خوێندن بكات، چونكە هەر دوازدە مانگ خوێندن خوێندكار بێزار دەكات و حەزی بۆ خوێندن نامێنێت و تووشی بێزاری دەكات لەهەمانكاتدا بەشێكی سەرەتای پرۆگرامەكان فێربووە و پێش مامۆستا دەكەوێت بە گرنگییەوە گوێ لە مامۆستا ناگرێت و ماوەیەك گوێ بە مامۆستا نادات و خوێندنگە پەراوێز دەكات، چونكە ئەو وانانەی سەرەتای خوێندوە لەسەر رێگەیەك دەڕوات گوێ لە مامۆستا ناگرێت، پاشان دەگاتە ئەو وانانەی لە خولەكان نەی خوێندووە واش راهاتووە گوێ لە مامۆستا ناگرێت و حەزی بۆ خوێندن نامێنێت ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاری و دواكەوتنی منداڵەكە و رێگەكەی لێتێك دەچێت و ئەوەی لا درووست دەبێت خولەكان بۆ فێركردن و قوتابخانەكان بۆ پێداچوونەوەی پرۆگرامەكانن.

لەبەشێك لە پەیمانگە و سەنتەرەكانی فێركردن هەر هەمان مامۆستای ئەو قوتابخانەن وانەكان دەڵێنەو و بگەرە ژینگەكەشیان لە ئاستی ئەو ژینگەی قوتابخەنەیەدا نییە كە وانەی تێدا دەڵێنەوە.

دەتوانرێت منداڵان بەشداریی خولەكان بكات بەس چی خوولێك ئەو بابەتانەی كە لە پرۆگرام و خوێندنەوە دوورن وەك وەرزش، میوزیك و وێنەكێشان...

 لەلایەكی دیكەشەوە دەتوانرێت منداڵان بنێردرێن بۆ خوولی بەهێزكردنی زمانەكان، پێویستە كاتی ئەم خوولانەش یەك لەسەر سێی ئەو پشووەبێت كە خوێندكار لە وەرزی هاویندا هەیەتی.

ئەو خوێندكارانەی وانەیان ماوەتەوە بۆ وەرزی دووەم دەتوانن بەشداریی خولی بەهێزكردنی وانەكەی بكات و ئەویش چەند رۆژێكی كەم و حكومەتیش ماوەی كەمی هێشتووەتەوە بۆ تاقیكردنەوەی خولەكانی وەرزەكانی دووەم.

بەداخەوە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمیش ناتوانێك رێ لەم نا دروستیانە بگرێت بگرە كارئاسانی بۆ ئەم بێبەهاكردنی سیستمی پەروەردە دەكات و پاشان بێهێزی و ناچالاكی بەڕێوەبەر و كاگێڕی خوێندنگەكانە ئەم كەشە ناتەندروستەی دروستكردووە.

دایبان، تكایە منداڵەكانتان بهێنەوە سەر رێگە راستەكە خوێندنگەكان شوێنی فێركردن و ئەو كاتەی هەیە بۆ فێركردن گونجاوە و بەشی فێركردن و تەواوكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن دەكات.