دەسەڵات و شاگردەكانی....؟

2 مانگ پێش ئێستا

د. محەمەد عەلیی 
-چ بێ شەرمیی و غرورێكی فووتێكراوە! هەركەسێك رەخنە لە جوڵانەوەكەت بگرێ، ناوزەدی بكەیت بە (دەسەڵات و شاگردەكانیان). 
-چەندیین خەڵكی جدیی و دڵسۆز، گومان و رەخنەیان هەیە لە نەوەی نوێ و سەرۆكەكەی و كەسیشیان بەقەولی خۆتان، نە بەشێكن لە دەسەڵات و نە شاگردی دەسەڵاتیشن. 
-بەڕاست نەوەی نوێ بەنزیینی لەكوێ بوو؟ ئەم بەنزیینە هینی جوڵانەوەكەیە یاخود سەرۆكەكەی؟ 
-فەرموو شەفافانە پێمان بڵێن"سەرچاوەی داهاتی ئەم بەنزیینەتان چییە و كێیە؟ بۆچی چەند تەنكەرێكە و كاتییە و نامێنێ؟ ئێوە لەم بەنزیین فرۆشتنەدا، قازانج ئەكەن یان زەرەر ئەكەن، یاخود هیچیان و بەمایەی خۆی ئەیفرۆشنەوە؟". 
-هەموو بڕیارەكان و سەرمایە و بازرگانیی و دەسەڵاتی راگەیاندنی ئێن ئاڕ تی، لای كەسێكە كە بووەتە كۆكتێلێك لە بەنزیینفرۆش و سیاسیی و خاوەنی چاڤی لاند و بڕیاردان لەوەی كێ ئەبێ لە كەناڵەكەی دەربكەوێ. 
-ببوورن كە ئاوایە: ئەوەندە چەواشەكاریی و نیفاقمان بینییوە، ناحەقمان نییە گومان لە هەموو كەسێك و حیزبێك و جوڵەیەك بكەین.