پاككردنەوەی پێست(غسول) بەكاری بهێنم یان نا؟

2 مانگ پێش ئێستا

دكتۆر شادیار حەمەلاو  
پاككردنەوەی پێست چ بە ماددەی كیمیایی بێت (ئەو غسولانەی لە بازاڕدان بە شێوەی سابون، جێڵ، گیراوە) چ لە ڕێی پرۆسەجەرێكەوە بێت لە لایەن پزیشكی پسپۆڕی پێستەوە ، پێداویستیەكی گرنگی مرۆڤە بۆ پاراستنی پێستی.
 
پاككردنەوەی پێست پرۆسەیەكی گرنگە و بۆ هەر كەسێك دەشێت جیاواز بێت! هەڵبژاردنی بەرهەمێك بۆ پاككردنەوەی پێست دەكرێت پێستەكە خراپتر بكات ئەكرێت پێستەكە باشتر بكات 

بە پێ ی لێكۆڵینەوە زانستیەكان ئەو پاككەرەوانەی وەكو سابون یان گیراوەكان كە هێزی پاككەرەوەیان مامناوەندە بۆ پێستی زۆر نەخۆش گونجاون وەكو ئەو كەسانەی هەستیاری پێستیان هەیە، یان ئەكزیما، زیپكە یاخود نەخۆشی گوڵی پەمەییان هەیە ئەتوانن ئەو جۆرە پاككەرەوانە بەكاربهێنن

ئەو سابون و غسولانەی بەهێزن بۆ زۆربەی پێست نابن چونكە پێستەكە ووشك ئەكەنەوە و زیان بە چینی پارێزەری پێست ئەگەیەنن بۆیە پێویستە بە پێ ی ڕێنمایی پزیشك بەكاربێن

پرۆفایل:
دكتۆر شادیار حەمەلاو
 پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و نەخۆشیەكانی پێست.
 ماستەر لەنەخۆشیەكانی پێست، لەندەن بڕیتانیا.
 پسپۆڕی جوانكاری پێست، ئەڵمانیا / هندستان
 ئەندامی كۆمەڵەی پزیشكانی ئەمریكی.