كاری ناو ماڵ لەنێوان ژن و پیاودا

2 مانگ پێش ئێستا

بەهار مونزیر
كاری ناوماڵ كاتێك لە ژن دەبێتەوە كە ژنان لەدەرەوەی ماڵەوە كار بكەن. ژنان  لە منداڵیەوە لەگەڵ ناوكیان كاری ناوماڵیان بۆ دەبڕنەوە كە مێژووی هەزاران ساڵی هەیە. هەموو دەوروبەر چاوی دەخەنە سەر كە ژنێكی پاك و تەمیزە یان وەك دەڵێن پیسو پۆخڵە، زۆر جار بۆ شكاندنی ژن لە ناو خێزان و كەسوكار وەك لیژنەی هەڵسەنگاندن هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت. لە كاتێكدا پیاوی وا هەیە تاقەتی پاكردنەوە ڕێكردنی ئەو جێگایانەی نیە كە خۆی بەكاری دەهێنیت، ئەمە نەك لەبەر ئەوەی پیاو ماندوترە لە ژن، زۆرێك لە ژنەكان ئیستا لە سەر كارو لە ماڵەوە ماندوون و شەكەتن بەڵام ئەوەندە دیدی كۆمەڵگە زاڵە خۆشی پێوایە هەموو ئەركەكان لەسەر ئەوە لەبەر ئەو دابەشكردنە كۆمەڵایەتیەی كە كۆمەلگەدا بەری دەكەوێت. 
ئەوەی هەیە زۆر كەم لە پیاوان لە كۆمەڵەی ڕۆژهەلاتیەكان كاری ناو ماڵ بە ئەركی خۆیان دەزانن. لە بوونی كەموكوڕیەكاندا ژنان دەكەونە ژێر فشار. باش دەبوو ڕاپرسیەك بكەین بپرسین ئایا ئەو خێزانانەی هەردوو لا كاری دەرەوە دەكەن چەند لە پیاوەكان پاكردنەوەی حەمام و دەستشۆرو توالێت بە كاری خۆیان دەزانن؟ 
دیارە كارەكانی ناومالیش لەسەر بنەمای جیاكاری جێندەری دابەش بوون وەك: موبەریدە دانان، گلوپ گۆڕین، سەتەلایت چاكردن.. هتد، واتە كارە پاكەكان، ئەو كارانەی پاكردنەوەی تیا بەكار دەهێندرێت ڕێژە زۆرەكەی بۆ ژنان هەر لە گۆڕینی دایبی پاكردنەوەی دەستشۆرو توالێت. 
كاری ناو ماڵ و بە گشتی كردنی شۆڕشیكە دوور یان زوو ڕوودەدات بەو هۆكارەی كچان دەخوێنن و پێویستیان بەو گۆڕانەیە كە پێگەی كۆمەڵایەتی و ئابوریان دەخوازیت گۆڕانكاری بەسەردا بێت. 
فردریك ئەنگلس لە بنچینەی خێزان و خاوەندارێتی تایبەت و دەوڵەت بە قوڵی باس لەم دابەشكردنە دەكات لە نێوان ژن و پیاو وە مێژووی گەشەكردنی پەیوەندیەكانی مرۆڤ دەكات لە پەیوەند بە گەشەی سەرمایەداری و بڕینی قوناغە كانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی