بانگخوازان و پیاوانی ئاینیی كورد جورئەتیان هەیە باسی كۆیلەی سێكس و كەنیزەك بكەن؟!

2 مانگ پێش ئێستا

بانگخوازان و پیاوانی ئاینیی كوردستان جورئەتیان هەیە وەك موفتییەكانی تر باس كۆیلەی سێكس و كەنیزەك بكەن؟!
بابان حەمە 
 تا ئەم چركە ساتەی ئەم ووشانەی تێدا دەنوسرێت و بەپێی داتای نزیكەیی میدیاكانی جیهان و ناوخۆ زیاتر لە 2000 دوو هەزار كچ و ژنی شەنگال بێسەرو سۆراغن..  هەرەزۆری ئەو بێ سەرو سۆراغانە، كرانە كۆیلەی سێكس و  چەكدارانی دا.عش كەنیزەك و سەبییەی كردن و بۆ سێكس كڕین و فرۆشی پێوە كردن..
 
جیهان واقی وڕمابوو.. میدیاكانی جیهان دەیان دۆكیۆمێنتاری و فیلم و نۆڤلێت و ڕۆمانیان لەسەر نووسی و دەیان نووسەر و توێژەر و بیرمەندی خستە سەر هێڵی قسەو نوسین .. 
 
ئەو دەمەی چەكدارە كێوی و دڕندەكان پاش موسڵ فۆكەسیان دەخستە سەر بەغداد و ترسیان خستبووە دڵی سەرپاكی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە، هیچ بانگخواز و پیاوێكی ئاینی جورئەتی نەكرد بڵێت ئەمانەی ئەوان دەیكەن، بەشێكی جیهادە و ڕێپێدراوە و خیلافی شەرع و سوننە نییە! چونكە ڕەنگە هەر دایك و خوشكی شەهیدانی بەرەی جەنگی دا.عش دەیان نەفرینیان بۆ بنێرن .. 
 
نەك هەر ئەمە، بەڵكو تاك و تەرا پیاوی ئاینی و مەلا و ووتارخوێن خۆیان دەدا لەقەرەی ئەوەی (ئەوەی دا.عش ئەنجامیدەدات پێچەوانەی شەرع و یاساكانی خوداو پێغەمبەری خودایە؟ یاخود نا)!
 
لەگەرمەی مەعمەعەی (شەرعی و ناشەرعی .. دروستی و نادروستی) دا، موفتی جیهانی ئیسلامی و ئەندامی هەمیشەیی لیژنەی فەتواو  موفتییەكانی سعودییە (صاڵح فەوزان)، كە لێرەدا دەقاو دەق ووتەكانی وەردەگێڕم بۆ كوردی، لەسەر كۆیلەی سێكس و كەنیزە و سەبییەكردنی كچان و ژنانی شەنگال،  دەیووت: 
ئاینی ئیسلام بەهیچ شێوەیەك كۆیلەی سێكسی و كەنیزەك (سەبییە)ی حەرام نەكردووە، ئەوەی بانگەشەی ئەوەش بكات كە كۆیلەی سێكس و كەنیزەك و سەبییەكردن حەرامە، نەفام و بێباوەڕە.. ئەو حوكمە پەیوەندی بە قورئانەوە هەیە و ناكرێت رەتبكرێتەوە (لاببرێت و ئیشی پێنەكرێت).. بۆیە سەبییە كردن و كۆیلەی سێكس و بەكەنیزەكردنی ژنان و كچان لە شەڕدا، شەرعی و حەڵاڵە و بەوانەشەوە كە چەكدارانی دا.عش ئەنجامیان دا..  ئەوە حوكمی خودایە و ئاینی ئیسلامیش بوێر و ئازایەو .. خۆشدویی (موجامەلە)ی هیچ كەسیش ناكات