بە بیانووی بەرگریكردنەوە ۱٦ ئۆكتۆبەرێكی تر بەڕێوەیە

2 مانگ پێش ئێستا

ڕێژین تـۆفیق عیساوەیـی
پێشمەرگە شەر بۆ پاراستنی بیرە نەوتەكانی كۆرمۆ دەكات، عێراقیش بە بیانـووی پاراستنیەوە داگیری دەكات.
بەناوبەرپرسەكانیش لە ژیانی شاهانە و دزی و تاڵانی و گەندەڵی خۆیان بەردەوامن و وەك ئەوەی خاكی كوردستان نەبێـت كە لەلایەكەوە لێـی دەدرێت و لە لایەكـەوە بە كۆلۆنیالیزم دەكرێت و كلـتوری لە ناودەبرێت، لە لایەكەوە تۆبباران دەكرێت،لە لایەكی تریشـەوە داگیردەكرێت.

 بەناوی بەرگریكردنەوە بەشێكی زۆری خاكی كـوردستان داگیركرا و ۱٦ی ئۆكتۆبەریان لە مێژوی ڕەشی خۆیان تۆماركرد.
كاتێكیش هێرش بۆ سەر گیان و سامان و خـاكمان دەكرێت پێشمەرگە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ دادەنێن، هێزەكانی تریش بۆ مل شكاندن و شەق وەشاندن و لەناوبردن و بێ سەروشوێنكردنی ئەو كەسانەی بە ویست و فەرمانی ئەوان نییە.

ئێوە بەرگری لە كێ و لەچی دەكەن؟كامە ماف و بەشی میللەتان پاراست؟
پێم بڵێن چەك بەدەستەكـان شەڕ بۆ كێ دەكـەن ؟؟؟
چەندجار بیرو باوەڕ و ئیـرادەی میللەتان فرۆشت !
مووچـە لە بەغداوە دێـت!
نـەوت لە  بەغداوە دێت!
بـەنزین لە بەغداوە دێت!
بـایەعی لە بەغداوە دێت!
ڤاكسین لە بەغداوە دێت!
فەرمـان لە بەغداوە دێت!
پـارەی جوتیـار  گەنم لە بەغداوە دێت!
دووسـەد ملیار لە بەغداوە بێت!
پاشەكەوت  بەغدا بیداتەوە!
خەڵك تێنەگەیشت ئیشی حكـومەتی هەرێم چیە؟؟
ئێسـتا پێم بڵێن شەڕ بۆ كێ و بۆچی دەكەن !!

شـەڕی داعش و داگـیركارانی خاك و نیشـتمان بە پێشمەرگە دەكەن بەڵام خۆتان هێزتان هەیە ڕوبەڕوبوونەوەتان نییە
چەكتان هەیە، بەرگریتان نیـیە
كۆشك و تەلارتان هەیە ، شكۆتان نییە
پلە و پایەتان هەیە، غیرەتان نییە
خاكتان هەیە، بونتان نیـیە
كورسی و پاسەوانتان هەیە بەڵام شـكۆتان نییە، هەربۆیە شـكۆشتان بە نیشتمانەوە نەهێشت و لە ژێر هێزی شاراوەو نادیاریشەوە پەلامار دەدرێین.