پزیشكەكە

1 مانگ پێش ئێستا


د. زانیار ئاغال
فیلمەكە باسی كوڕێكی مەسیحی ئەوروپی دەكات كە هەر لە مناڵییەوە خولیای چارەسەركردنی نەخۆشە.سەرەتا دەبێت بە شاگردی كابرایەك كە لە شارەكەیان چارەسەری خەڵك دەكات. لەو ئەوروپا پێشكەوتوویەی ئێستا هەیە،بەڵام لەو سەردەمەدا یەك دكتۆری ڕاستەقینەی تیا نییە،بەڵكو دەلاك و حەكیمەكان چارەسەر دەدەن بە خەڵك و  زۆرجاریش بێ سوودە.فیلەمەكە باسی چاخەكانی ناوەڕاست دەكات كە ئەوروپییەكان دەستیان هەڵگرتووە لە زانستەكانی یۆنانی كۆن و خولیای جەهالەتن.
هەتا ڕۆژێك چەند گەڕۆكێكی جوولەكە دەبینێت كە دەتوانن چارەسەری عەجیب بكەن،لێیان دەپرسێت كە چۆن فێر بوون؟
جوولەكەكان پێی دەڵێن بڕۆ بۆ ئەسفەهان،بڕۆ لای موسوڵمانەكان و ببە بە شوێنكەوتەی (ئیبن سینا)،ئینجا علمی ڕاستی پزیشكی دەبینیت.
كوڕەكە دەگاتە شارستانێتی ئیسلامی،ئینجا دەبینێت كە موسوڵمانەكان سەد ساڵ لە پێش ئەوروپییەكانەوەن،ئیبن سینا دەبینێت كە نەخۆشخانەی هەیە و خەڵك لە دوكان و سەرشەقام عیلاج ناكات.ئیبن سینا فێری دەكات كە پەك كەوتنی خەڵك نەخۆشییە نە خورافاتی شەیتان تێ چوون و هەموو كەسێك مافی هەیە چارەسەر بكرێت.دەبینێت كە تەنها كەسێك دەبێت چارەسەری خەڵك بكات كە دەرچووی كۆلێژی پزیشكی بێت.
جا تەماشایەكی فیلمە بكەن،بیرێك بكەنەوە ئێستا ئێمە لەكوێن و ئەو كاتە لە كوێ بووین؟
تازە بە تازە گەڕاوینتەوە بۆ كابرا جەرەتاو ئەدات بە خەڵك بۆ شەكرە و كابرای تر بە دار لە نەخۆش ئەدات و پینەچی و فیتەر و وەستای بەنا و مامۆستای كۆڵێژە نا پزیشكییەكان هەمووی چارەسەری خەڵك دەكەن و بە عەلەنی و لەسەر تەلەفیزیۆنیش بەرنامەیان هەیە. لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەو خاوەن كارانە كە كەس و كاری خۆشمی تیایە.
نەك هەر ئەوە،بەڵكو زۆرێك خەڵك دوعای خێریشیان بۆ دەكات و وا دەزانن چاكەی كە  درۆ دەكات دەڵێت:شەكرەكەت بنبڕ بكە بە خواردنی فڵانە گیا و قەوزە!