مـیتۆدی گـابرێل باستەرنـاك...

3 مانگ پێش ئێستا

چیرۆكـی ترسناكترین تۆڵەكـردنەوە
(تكایە، هیچكات هـەموو داوەتێك بەپەلە قبووڵ مەكەن، بەتایبەت گەشتكردن بەفـڕۆكـە).
- كیژە شیكپۆشە رووخۆشەكە، بە ڕاكێشانی جانتای سەفەرەكەیەوە، بەهەڵەدوان و پاش چێككردنی پاسسپۆرتەكەی و تكتەكەی خۆی دەگەینێتە سەرجەم سەرنشینە سەركەوتوەكانی تری نێو فڕۆكە گەشتیارییە تایبەتەكە.
بە گەیشتنی نەیتوانی جانتای سەفەرەكەی بە ڕێكوپێكی لە سندوقە بەرزەكەی نێو فڕۆكەكە جێ بكاتەوە، كەمێك پێوەی سەرقاڵبوو، تا كار گەیشتە ئەوەی یەكێك لە سەرنشینەكانی دەستە راستی - لاتەنیشتی كە پیاوێكی تەمەن كامڵ دیاربوو، هاوكاریكرد لە چۆنێتی جێكردنەوەی هەگبەی سەفەرەكەی. 
ئەم تـۆزە هاوكارییە هۆكاربوو بۆ دامەزراندنی سەری قسە لە نێوان كیژە قەشەنگ و پیاوە تەمەن كامڵەكە. 
بۆیە لە ماوەیەكی كورتدا دەردەكەوت، كە كیژە شیكپۆشەكە پیشەی (مۆدێلی پۆشاكە) و پیاوەكەش (رەخنەگری بواری موزیكە(
ئەم سەری قسە دامەزراندنە هۆكارێكی تربوو كە كیژەكە بڵێت؛ دۆستە كۆنەكەم پیشە و خویندكاری بەشی موزیك بووە. 
پیاوەكەش فزووڵ دەیگرێت و دەپرسێت لە چ جۆرە بوارێكی موزیكدا دەیخوێند؟ كیژەكەش دەڵێت؛ موزیكـی كلاسیكی.
پیاوەكەش ئیستێك دەكات و دەڵێت؛  ئەها، بەڵام دەكرێت بزانین ناوی چی بوو؟ كچەكەش سەرەتا دەڵێت؛ گرنگ نیە چوون كەسێكی زۆر نەناسراو بوو.
پیاوەكەش زیاتر جەخت دەكاتەوە و دەپرسێتەوە ناوی چیبوو؟ رەنگە من بیناسم؟ 
كیژەكە دەلێت؛«گابرێـل باستەرناك».
ئیدی لێرەوە قسەكردنەكە زیاتر شۆردەبێتەوە بۆ چەلەحانێی زیاتر، چونكە پیاوەكە دەستبەجێ شۆك دەبێت دەلێیت؛ گابرێل باستەرناك! 
ئۆو دەیناسم، ببورە بەراستی كەسێكی فاشیل و خراپ بوو بۆیە لە بەشی موزیك دەرمكرد. 
كچەكەش وەك شتێك شۆك دەبێت و دەڵێت؛ كێشە نیە، منیش پاش ماوەیەك لە ناسینی ئەو، بۆم دەركەوت كەسێكی چۆنە ئیدی لێی دوركەوتمەوە، چون وەك وتتان كەسێكی فاشیل و خراپ بووە. 
پاشان ژنێكی بەتەمەنیش كە نزیك پەنجا ساڵانێك دەبوو وەك مامۆستایەكی خانەنشین خۆی دەناسێنێت دەڵێت؛ ببورن، لە قسەكردن دەتانبچڕێنم، بەڵام سودفەیەكی زۆر سەیرە، چون ئەو كەسەی ئێوە باسی دەكەن، منیش دەیناسم؟ ئەویش بەهەمانشێوە بە خراپترین تەلەبەی مێژوویی خۆی لە قوتابجانە لە قەڵەمی دەدا، بەوەی چۆن تەلەبەیەكی فاشیل بووە! ئەوجا بۆ پشتگیری قسەكەی هاوتەمەنێكی باستەرناكیش كە لە پێشی فرۆكەوەوە دانیشتووە و دێتە گۆو دەڵێت؛ منیش خوێندكاری ئەم مامۆستایە بووم، بەڵام دیارە ئێستا كە ئەو من ناناسێتەوە، راستدەكات باستەرناك جگە لەوەی تەلەبەیكی فاشیل بوو، فشەفشەی زۆریشی بەسەر مندا دەكرد. 
ئیدی بەوجۆرە هەموو سەرنشینانی ناو فرۆكەكە دێنە ناو دیالۆگەكانەوە، سەرجەمیان دەلێن؛ زۆر نامۆیە ئێمەش هەركاممان بە جۆرێك سودفەیمان كردووە، بە راستی فاشیلترین كەسە ناسیبێتمان لە ژیانماندا، بەڵام هەموو سەرنشینەكان شۆكدەبن و تەماشای یەكتریی دەكەن وەكئەوەی هەموان لە خاڵێكدا هاوبەش بن، ئەویش ناسینی باسترناكە و لە ناو فرۆكەدا و بە ئاسمانەوە گیرساونەتەوە؟ ئیدی هەمووان دێتە یادیان كە چۆن هەركامیان بە جۆرێك لە جۆرەكان ئازاری باستەرناكایان داوە و لە ڕابردوودا بە كەم تەماشایان كردووە و زیانیان لێداوە. 
هەربۆیە مامۆستای رەخنەگری مۆزیكەكە دوبارە دێتەوە ناو قسەكان و دەڵێت؛ 
چی ڕوو دەدات؟ پێدەچێت روداوێكی زۆر نامۆ  و ناجۆر هەموانی لێرە كۆكردبێتەوە، بۆ نا! ئەم هەموو سودەفەیە ئاسایی و نۆڕمال نیە؟ بۆیە دەپرسێت؟ 
ئایا ئێوە هەمووتان خۆتان بلیتی گەشتتان كڕیوە؟ 
هەموان دەلێن؛ نەخێر! بە رێگەی جیاواز! لە ناكاو پیاوێكی تر دێتە ناو قسەكانەوە وەك شتێك ئاماژە دەدات بەوەی دیارە هەموان لە یەك سەرچاوەوە تكتیان بۆ كڕدرابێت، ئەوجا دەزانن هەموو كەوتونەتە ناو تۆڕی تۆڵەی باستەرناكەوە، بەڵام لە هەموی ترسناكتر لەوكاتەدا خانمی رێنموكەری ناو فرۆكەكەش بە دەمگریانەوە دەڵێت؛ منیش رەتمكردۆتەوە دانشتنێكی لەگەڵیدا ئەنجام بدەم، بەڵام با پێتان بڵێم؛ شۆفێری فڕۆكەكە خودی باستەرناكە...
ئیدی لەو كاتەدا، پزیشكێكی دەروونشیكاریش هەڵدەسێت و بەرەو ڕووی دەرگای ژوووری فڕۆكەوانەكە دەڕوات و بە مست لە دەرگاكە دەدات دەڵێت؛ گابرێل! من خراپ نەبووم بۆت، دایك و باوكت هۆكاربوون! ئەوان سەبەبكاری نەخۆشیەكەی تۆ بوون! بەڵام جگە لەوەی گوێ بە ناڵەوهاواری كەسیان نادات، ئاراستەی فرۆكەكە بەرەو خوارەوە دەكات وەك خۆكوژییەكی دەستەجەمعی، بە جۆرێك فرۆكەكە بەرەو روو زەوی بەخێرایەكی نائاسایی دەچێت بە ئاراستەی ماڵێك كە تێیدا ژن و مێردێكی بەتەمەن لە باخێكدا دانیشتوون كە ئەو دوانەش دایك و باوكی باستەرناكن...
بەلام، لە كۆتاییدا لە هەمووی نامۆتر، وەك بینەر هیچ كەسێكمان بە رووخساری باستەرناك ئاشنا نابین.
Wild Tales 2014 ‧ Comedy/Thriller
شادمان محمەد