ئایین تێكەڵی ناخی پیستان مەكەن

3 مانگ پێش ئێستا

هەرێم ئیبراهیم
سوێند دەخۆم زۆرینەی ئەوانەی قسە لەسەر هەمواری یاسای توندوتیژی خێزانی دەكەن، نەیەك ووشەیان لەیاساكە خوێندۆتەوە نەیەك ووشەش لەپرۆژەكە! بەڵكو وا فێربووین دوای هەڵاو قەرەباڵغی بكەوین!
تۆیەكی پیاو، بتەوێ وەك كاڵایەك سەیری ژن بەكەی، بێگومان نەئەم یاسایە و نەیاساكانی تریشت بەدڵ نابێت، چونكە رێگرە لە نیاز و ناخی تۆ!

ئەم دژایەتیە بۆ؟ 
تو خودا، تۆ لەگەڵ ئەوەدایت كچەكەت یاخود خوشكەكەت لەماڵی هاوسەرەكەی سوكایەتی پێبكرێ؟ 
ئاخر توخوا دەماری پیاوەتیت قبوڵ دەكات ژنێك بەزۆر و لەژێر فشاری دەرونی سەرجێی لەگەڵ بكرێت؟
بیربكەوە ئەگەر ئەم فشارە لەخۆت بكرێ دەتوانی كاری جووتبون بكەی؟ مەگەر تۆ لەماڵەكەتدا ژنێك بوونی نیە؟

ئاخر لەكوێی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و سەرجەم ئاینەكانی تردا ڕێگە دراوە پیاو كەڵەگا و ژن كویلەبێت؟
ئەگەر تۆ لەخەمی كۆمەڵگەدایت چەندین ساڵە بەبەرنامە چەندین كەناڵی جۆراوجۆر، بەپارەو داهاتی من و تۆ ئەخلاقی كۆمڵگا و ژن و كچانمان تێكدەدات، بۆ نقەیەكتان لێوەنەهات!؟

ئاژەڵیش لەكاتی جووت بووندا سنوری خۆی دەزانێت، بەڵام هەندێك مڕۆڤ هەیە دەبێت بەیاسا و كوتەك ڕێشمەی بكەی تابڵێیت سنورەكە تائێرەیە....

تكایە ئاینی پیرۆزی ئیسلام تێكەڵی ناخی پیسی خۆتان مەكەن.