كەی حكومەتی ئێران دەڕوخێت؟

3 مانگ پێش ئێستا

هونەر تۆفیق 
سروشتی سیاسی ئێران وایە , نیزامە سیاسیەكەی تەنیا بە مزگەوت و بازاڕ و خوێندكار دەڕوخێت . هەتا ئەو سێ دەزگایە توڕەنەبێت حكومەت ناڕوخێت . 
تەوقیتی ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت پێچەوانەی واقیعی سیاسی ناوچەكە و جیهانە . چونكە  چین و ڕوسیا ڕازی نابن هاوپەیمانێكی گرنگی وەك ئێرانیان لەم دۆخەی ئێستادا لەدەست بچێت . لەلایەكی دیكەشەوە لەئێراندا هەتا ئێستا حیزب یان سەركردەیەكی سیاسی نیە بتوانێت ببێتە ئاڵتەرناتیڤ .