جەنـگی مـانەوە...

3 مانگ پێش ئێستا

- ڕەنگە قورسترین و ئەستەمترین جەنگـی مرۆڤ، ئەو جەنگ و ململانێ بەردەوامە بێت كە لەگەڵ ناخی خۆیدا دەیكات!
«لە ژیانتدا، رەنگە ڕووبەڕووی چەندان مەترسی و ململانێ و جەنگی رۆژانە ببیتەوە، بەڵام دەكرێت گرنگترین جەنگ و روبەروبوونەوەیان ئەو جەنگە بێت كە لەگەل ناخ و دەروونی خۆتدا بەرپای دەكەیت! ئەوەیش؛ سەرەتا لە پێناو پاراستنی ئارامی و ھێمنی ناخت و پاشانیش ھاوسەنگڕاگرتن و باڵانصكردنی بەشێوازێكی ساغی و سەلامەتی لەناو چەق و جوغـزی ھەموو ئەو جەنگانەی لە دەوربەردا ڕوودەدەن.»
پەڕەگرافێك لە ڕۆمانی (ئەل جەساسە)ەوە.
- زۆرێك لە نوسەران و بیرمەندان و فەیلەسووفان و ھونەرمەندانی جیھانی لەماوەی رابردوودا و بە ئێستاشەوە بەرێژەیەكی بەرچاو كۆكـن و جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی مرۆڤ؛ گەورەترین كێشە و ململانێی ناوخۆیی لەگەڵ خودی خۆیدا ھەیە، ئەوجا دەرەكی! بەجۆرێك ئەو كێشە ھەڵپەسێراوانەی ناخی كە زۆریان بەوەستاوی لە بۆشایدا ماونەتەوە بۆتە سەرچاوەی كێشمەكێش و رێگری بەربەستی و مژووڵیەكی زۆر لە مەڕ بڕیاردانێكی یەكلاكەرەوەی رزگاركەرانە سەبارەت بەژیانی تایبەتی و پیشەیی خۆی و پاشان دەوروبەری. لە راستیدا ئەم بابەتە قوڵە دەروونشیكارییە، نوسین و قسەكردنی ئێكجار قوڵتر ھەڵدەگرێت، ھەربۆیە لێرەدا ناتوانین زۆرتر و چڕتر لەسەری بڕۆین، چونكە جگە لە درێژە دادڕییەك كە رەنگە خوێنەران ماندوو و شەكەت بكات، لەگەڵیدا نوسین لە بارەیەوە ھاوشێوەی؛ ئەو ئیسفەنجەیە كە دەكرێتە ناو تەشتێك ئاوی پارەوە و پاشان ئیسفەنجەكە دەیگوشیتە جێگەیەكی وشكەوە و ئەوجا جارێكیتر و سەرلەنوێ دەیكەیتەوە بە ناو تەشتە پڕئاوەكەوە و بەھەمانشێوەی یەكەمجار ئیسفەنجەكە ڕێژە ئاوەكە لە خۆدەگرێتەوە و پاشان خاڵی دەكەیتەوە. واتا؛«پڕبوون و خاڵیبوونەوەیەكی بەردەوام.»
 وێنەكە؛ باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەو پەرەگرافەی لە سەرەوە كە دامناوە. ئەوەیش؛ «جەنگی ناخ و پاشان مانەوەیە..»
شــادمان محەمـەد