فیلمی دوانزه‌ ساڵ كۆیلایه‌تی

2 مانگ پێش ئێستا

نێچیر لەتیف
12 years a slave 
فیلمه‌كه‌ له‌چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه‌ وه‌رگیراوه‌، له‌ساڵی 1841 له‌ ئه‌مه‌ریكا "سۆلۆمه‌ن نۆرپه‌مپی" ڕه‌شپێست له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ ده‌ڕفێندرێت و ده‌كرێت به‌ كۆیله‌ له‌كاتێكدا پێشتر پیاوێكی ئازاد و میوزیسیان بوو، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌شپێسته‌ بڕوای پێناكه‌ن و دوانزه‌ ساڵ له‌ناو جه‌هه‌ننه‌می كۆیلایه‌تی سپی پێسته‌كاندا ده‌ژی.
دوانزه‌ ساڵ ئه‌زمونی ژیانێكی كوله‌مه‌رگی وبێگاری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ژێر ده‌ستی سپی پێسته‌كان ده‌كات، به‌ڵام ‌هه‌رگیز خه‌ونی گۆڕینی دۆخی ڕه‌شپێسته‌كان له‌ده‌ست نادات بگره‌ ئه‌و دوانزه‌ ساڵه‌ زیاتر هانی ده‌دات بۆ گۆڕینی ئه‌و واقعه‌ تاڵ و ناخۆشه‌.
سۆلۆمه‌ن له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت: كۆیله‌كان دوو جۆرن، جۆرێكیان ئه‌وانه‌ن كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن چێژ ببینن له‌ كۆیلایه‌تیه‌كه‌یان و ده‌یانه‌وێ له‌ دۆخی كۆیالیه‌تی بمێننه‌وه‌، جۆرێكی تریان ئه‌وانه‌ن كه‌ عه‌وداڵی ژیانی 
ئازادن و ژیانی كۆیلایه‌تی به‌ژیانێكی ڕه‌سه‌ن نازانن.
په‌یامی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ نابێت له‌ژێر كاریگه‌ری هیچ بارودۆخێك خه‌ونی گۆڕین و چاككردنی دنیا له‌ده‌ست بدات، نوخبه‌ی سیاسی و مه‌زهه‌بی ڕه‌نگه‌ بتوانن له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كان داگیرمان بكه‌ن ئازارمان بده‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن خه‌ونی ژیانێكی ئازاد و ئاسۆی ڕوونی به‌رده‌ممان داگیر بكه‌ن.