سیناریۆكانی بەردەم گۆڕانی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی
6 مانگ پێش ئێستا
عیماد محەمەد
لە گرنگترین، پایەكانی متمانەی ئابوری بۆ هەر دەوڵەتێك، جێگیر بوونی بەهای دراوەكەیەتی، لە مێژووی ئابوری عێراقدا چەندین جار گۆڕانكاری بەسەر بەهای دیناری عێراقیدا هاتووە.
لە پاش كۆتای هاتنی دەسەڵاتی عوسمانی، سەرەتای ئینتیدابی بەریتانی، بانكی نیشتیمانی دروست بوو لە ساڵی 1931 یەكەمین كاری دەركردنی یەكەم چاپی دراوی عێراقی بوو.
لە ساڵی 1932 دا یەك دیناری عێراقی بەهاكەی بەرامبەر 4,86 چوار دۆلار و هەشتا و شەش سەنت بووە، تا ساڵی 1989 لە نێوان بەهای ئاماژە پێكراو تا 3,20 سێ دۆلار و بیست سەنت ، بووە.
شكاوترین بەهای دیناری عێراقی لە مێژوودا
لە نیوەی یەكەمی ساڵی پاردا ۲۰۲۱ بانكی ناوەندی عێراق بە ڕاوێژ لەگەڵ سندقی دراوی نێودەوڵەتی، بانكی نێودەوڵەتی، یەكێتی ئابوری جیهانی، كەسانی ئەكادیمی لە بواری ئابوری و دراودا، بڕیارە قورس و ناچاریەكەی دا، هەستا بە دابەزاندی بەهای دراوی نیشتیمانی عێراق، دینار بەرامبەر دۆلار بە ڕێژەی سەدا23 .
ئەم گۆڕانكارییە كۆمەڵێ كاردانەوەی ئابوری بەدوای خۆیدا هێنا لە گرنگترینیان شڵەژانی بازاڕەكان و كارو پرۆژەكان، جووڵە بازرگانیەكان بوو، كە ئەمانەش شانبەشانی گۆڕانكاریەكە هەڵاوسانی نرخی تۆختر كردەوە بە ڕێژەی سەدا23 بۆ سەرجەمی نرخی كاڵا و شمەك و خزمەتگوزاریەكان.
لە گرنگترین بیانوەكانی بانكی ناوەندی كەمبوونەوەی یەدەگی عێراق بوو لە دراوی بیانی، دۆلار و كەمبونەوەی دراوی ناوخۆی نەختینە لە خەزێنەی دەوڵەتدا، وویستراو و توانرا یەدەگی لە دراوی بیانی و زیادكردی نەختینەی خۆی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بەڕێژەی سەدا 23 زیاد بكات. بەو گۆڕانكاریە .
ئەگەر ئابوریانە تەماشای ئەم گۆڕانكاریە بكەین عێراق باشترین بژاردەی هەڵبژارد لە نێوان خراپ و خراپتریندا بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەو داڕوخانی ئابوری.
كاریگەریەكانی ئەم گۆڕانكاریە لە سەر بژێوی هاوڵاتیانی عێراق :
ئەم گۆڕانكاریە ڕاستەوخۆ بە هەمان بڕی داشكێنراو كاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان بە جێهێشت، بە تایبەت ئەو كەس و خێزانانەی كە داهاتیان سنوردارە،
ئاشكرایە كە عێراق بە گشتی بە هەرێمی كوردستانیشەوە، پشت بە ستون بە هاوردەی شمەكی دەرەكی بە ڕێژەی سەدا 90
بۆیە هەر داشكانێك لە دراوی نیشتیمانی بەرامبەر دۆلار بەو ڕێژەیە دەبێتە هۆی هەڵاوسانی نرخ لە سەر كاڵا و شمەك و خزمەتگوزاریەكان .لە سەر هاونیشتیمانیان .
پێشبینی نەتەوەیەگرتووەكان و ڕێخراوە ئابوریەكان بۆ زیاد بوونی ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ دوو هێندە بووە. پێش گۆڕنكاریەكە ڕێژەی هەژاری لە عێراق 2,700,000 واتە ، ئەم ڕێژە پێشبینی كراو بووە بۆ سەروو پێنچ هاوڵاتی عێراق،
هەرچەندە عێراق كۆمەڵێ ڕێوشوێنی گرتە بەر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو حاڵەتەو كەمبوونەوەی كاریگەریەكانی وە زیاد كردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان، بیمەی كۆمەڵایەتی خێزانە هەژارو كەم دەرامەتەكان، بەڵام كۆمەك كردنەكە لە ئاست بارگرانی دۆخەدا نەبووە، نەتوانرا بەر بە هاڵاوسانی نرخ بە گشتی بگرێت، ئاماژەمان پێدا ، كە ووڵاتی ئێمە ووڵاتێكی بە كاربەر و تاك سەرچاوەیە، بۆیە هەوڵەكان لەو بارەوە ناگات بە ئامانچ.
ناوە ناوە دەبینین و دەبیستین كە جارێكی كە گۆڕانكاری بە سەر بەهای دراوی عێراقی دێتەوە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، هەرچەندە شتێكی فەرمی نیەو بەردەوام بانكی ناوەندی ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە، دڵنیایی دەدا لە بەردەوامی ئەو گۆڕانكاریەكان، بە هەمان مەودا فشارەكانی شەقامی عێراقی، بەشێك لە سەركردەو كوتلە سیاسیەكان، ئەندامانی پەرلەمانی عێراقیش بەردەوامە بۆ گۆڕانكاری بەسەر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.
له گرنگترین سینارۆكانی بەردەم ئەم گوڕانكاریە كامانە؟
كامیان لە بەرژەوەندی سیاسەتی نەختینەی و دارایی عێراقە؟
سینارۆی یەكەم ، گەڕانەوەی بەهای دیناری عێراقیە بۆ پێش گۆڕانكاریەكان.
سینارۆی دووەم . دەسكاری نەكردنی ئەو گۆڕانكاری كە كراوە واتە هەر وە ئێستا بمێنێتەوە
سیناریۆی سێیەم: دەسكاری و گۆڕانكاریە لە بەهای دیناری عێراقیە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بە ڕێژەی ٪ ٨ بەرز بكرێتەوە. واتە 100$ بەرامبەر 135 هەزار بكرێت.
كامیان بۆ دۆخی عێراق گونجاوە، یان ئەگەری كامیان زیاترە بۆ جێبەجێ كردنی؟
ئەوەی بۆ ئێستای ئابوری عێراق گونجاوە، هێشتنەوەی بەهای ئێستایە بەو جۆرەی كە هەیە، لەڕووی ناوخۆییەوە كاریگەری لەسەر زیادبوونی داهاتی عێراق كردووە بە ڕێژەی سەدا 23 لە لایەك ، هۆكار بووە بۆ پاراستنی عێراق لە دارووخانی ئابوری و زیاد كردنی یەدەگی دۆلار.
لە ڕووی دەرەكیشەوە تا ڕادەیەك عێراقی لە ناوچەی متمانەی بازنەی خۆڵەمێشی هێشتۆتەوە، واتە لە ئاستێكی متمانەی مام ناوەندیا گیرساوەتەوە و متمانەی زیاتری بە سەرمایەدارو وەبەرهێانی دەرەكی داوە، تا بەردەوام بن و سەرمایەی خۆیان لە هەرێم و عێراق بە گەڕ بخەن.
سەرەڕای ئەمانە عێراق ووڵاتێكی تاك سەرچاوەیە لە كۆكردنەوەی داهاتدا، كە ڕێژەی سەرو سەدا 90ی لە نەوتە.
نەوتیش كاڵایەكی بەردەوام نیە، چ لە ڕووی بڕەوە، چ لە ڕووی نرخەوە. بۆیە گرنگە عێراق و هەرێم لە ئێستادا كار لەسەر پاشەكەوت كردنی سەرڕێژی زیادەی فرۆشتنی نەوت بكرێت، بۆ ڕۆژكارێك كە دەستیان بە هیچ نەگات، ڕەنگە ئەم هەواڵ و تێڕوانینیە دڵی خوێنەرو هاونیشتیمانیانی عێراق خۆش نەكات، بەڵام ئەمە وێنە ڕوون و گونجاوكەی ئابوری عێراق و هەرێمم.
سیناریۆی دووەم، زۆر دوورە لە واقیعەوە، هەرگیز عێراق ناگەڕێتەوە دۆخی پێش گۆڕانكاریەكە.
سێیەم سیناریۆ، ئێستا زۆرترین چاوی لەسەرەو تا ڕادەیەكیش بە واقیعی و گونجاو دادەنرێت، بۆ گەلی عێراق و سیاسەتی نەختینەی عێراق، واتە بە چارەسەرێكی باش و مام ناوەندی دەژێرێت، كە ئەویش جێگیركردنی بەهای 100$ لە بەرامبەر ١٣٥ هەزار دیناری عێراقی، گومان و پێشبینی دەكرێت گەر بۆ ئەمساڵیش نەبێت لە بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2024 دا ئەوە جێگیر دەكرێت.
پرۆفایل:
عیماد محمود
ئابوریناس