پێشمەرگایەتی بە ئۆنلاین

13/11/2022

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا

س: (درەو)
* دنیاکە زۆر ناخۆشە، بەڵام مادام شوکور مەسئولەکانیش موڕتاح نین هەر باشە.
* قسەکەرێکی خەڵاتی نۆبڵ وتی حەموو جائیزەکانی ساڵی داهاتوومان داناوە بۆ ڕاپۆرتە داراییەکەی کۆنگرەی ١٤.
* مارانگاز لە خشەی گوریس ئەترسێ، لافاو دیدەکانی هەولێر لە خوشەی میز.
* لەوەتی پێم وتوە سەرسامی دەنگە ناسکەکەتم، کە تەلەفونی بۆ ئەکەم وەک نوری گەرمیانی ئەڵێ ئەلەو.
* بە مودیرەکەمانم وت قوربان ئەمڕۆ لە چیدای؟ وتی خۆ سیعری نەوت نیم، ئەوەندە زوو زوو سوئال مەکە.
* هەق وایە کارەبابڕانیش بدرێ بە وەزارەتی تەندروستی، بەشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
* لە گوگڵ ئیمەیچ دا سێرچ بۆ پەپوولە بکەیت ڕەسمی پێنج دەورەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی عێراقت بۆ دائەبەزێنێ.
* لێم پرسی ئەم بێزارییەت لەکەیەوە دەستی پێ کردووە؟ وتی لەوەتەی لەدایک بوم.
* تەحەمولەکەی جارانم ساڵ زیاترە جانتای پێچاوەتەوەو چاوەڕێی دەڵاڵێکی سیقە ئەکات لەم کاولبووە نەجاتی بدات.
* لەوە ئەچێ وەختی خۆی پێشمەرگایەتی بە ئۆنلاین بوو بێ، زوربەی فەرماندەکان کوڕی خواپێداوەکانن.