100 ساڵ - ئەو فیلمەی هەرگیز نایبینیت

16/11/2022

بۆ زانیاری
فیلمی (100 years - the movie you will never see) فیلمێكی ناوازەیە كە لە نوسینی جۆن مالكۆڤیچ ە‌و هەر خۆیشی پاڵەوانی فیلمەكەیە
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی رۆبەرت رۆدریگێز ە ‌و بڕیارە لە 18 ی نۆڤەمبەری ساڵی 2115 لە سینەماكان نمایش بكرێت.
ئەم فیلمە بە تەكنیكی بەرز‌و ئەفراندنی بێوێنە وێنە گیراوە‌و چەندین بیرۆكەی تیادایە سەبارەت بەوەی دوای 100 ساڵ جیهان‌و ژیان چۆن دەبێت لەسەر زەوی.
ئەم فیلمە كاتێك پیشان دەدرێـت كە هیچكام لەوانەی ئێستا لە ژیاندان فریا ناكەون نە ئەو سەردەمە‌و نەفیلمەكە ببینن.