شانۆ وەک بنەمای پەروەردە

19/11/2022

بەچ ڕێگایەک شانۆ ئاوێتەی چەمکی پەروەردە بکەین؟
پەروەردە ناتوانێت خۆی قوتارکات لەشانۆ،ئەوە شانۆکارە خۆی قوتار دەکات لە چەمکی پەروەردە ..
دەڵێین شانۆ ژیانە بەڵام ژیانێکی جوان کراو بەچەمکی مەعریفە،ئێمە دەتوانین لەزۆر ڕێوە بچینە نێو شانۆ لە پەروەردەو فێرکردندا،گەرورد بینەوە هەموو یاریەکان جۆرێکی سادەی شانۆن،ئێمەین کە جارێکی دی ئەو یاریانە تەوزیفی ئەدەینێ بەشێوەیەکی جوانکاری دایدەڕێژینەوە بۆ شانۆ ..
وتنەوەی وانەکان جوڵەن مامۆستایەکی ئەلف بێ منداڵێک دەکات بەدارا یەک بەزەینەب.....
ئێمە ئەوە دەزانین بەڵام ئەو سادەییە چۆن دەکەینە جوانکاری جارێکی تر بەفۆڕمێکی نوێ دایدەڕێژینەوەو نمایشی دەکەین،ئەوەی لێرەدا گرنگە تەنها چەمکە پەروەردەییەکە نیە بۆ منی شانۆکار چونکە مامۆستایەکی بیرکاری و وەرزشیش ئەو چەمکە شانۆ پەروەردەیە بەکار دەهێنێت ،بەڵام بەشێوەیەکی سادە بێ ڕتووش کاری خۆی پێ ڕایی دەکات.
کاری مامۆستای شانۆ دەستخستنە سەر چەمکە پەروەردەیەکە بەفۆڕمی تر نمونە هەمووی باسی ژینگە دەکات،بەڵام ئەی منی شانۆکار چۆن باسی دەکەم ئەوەیان گرنگە چۆنی ژینگە دەکەمە فۆڕمێکی جوانکاری شانۆ.
چۆن منداڵێک لە لاسایی کردنەوەوە دەکەمە ئەکتەر،لام وایە ئەوەیان تۆزێک قورسە،هەندێ قوڵ بوونەوەو مەعریفەی دەوێت..
کەدەڕۆیتە هەر قوتابخانەیەک مامۆستا دەڵێ شانۆ لەکوێ بکەم خۆ هۆڵم نیە ؟
وەک ئەوەی هۆڵی شانۆ بۆ خودی شانۆکار زۆر بێت و هەر گەڕەکێک هۆڵێکی هەبێت ..
ئازیزم با کارمەندانی پەروەرەردە نەزانن
زۆرترین ژمارەی هۆڵ لەقوتابخانەو باخچەکاندا یە..
کەچی کەمترین شانۆش هەیە؟
یەکێک لەهۆکارەکان دەبەستینەوە بەنەبوونی وانەی شانۆ ؟
من دەڵێم هیچ وانەیەک بەناوی شێوەکار نیە کەچی پەروەردەی هونەری تەنها بۆ شێوەکارە،ئەمەیان تەمەڵی خودی مامۆستای شانۆیە چونکە شانۆ کاری پێکەوەییەو کاتی زیاتری دەوێت، بەماندووبونەوێکی زۆرترو ئەبدەیتی بەردەوامی گەرەکە.
بۆزیاتر خۆمانی لێ دەدزینەوە..
یەکێکی تر لەهۆکارەکان نەبوونی بودجەیە
ئەمەیان سەد لەسەد لەگەڵیم تۆ کارێکی تەواو بکەیت هەڵبەت بێ بودجە نابێت،بەڵام ناکرێت کاتێک دەسەڵات کەمترخەمە خودی منیش بچمە کایەی ئەوەوە، دەکرێت لەئێستادا بۆ ئەوەی شانۆ نەکوژین هەرچۆنێک بووە بەهەر ڕێگایەک بووە ئەم هونەرە زیندوو بکەینەوە دەنا وەک دەسەڵات بەشدار دەبین لەکوشتنی شانۆ لەهەناوی مناڵدا.
چۆن ؟ ئەوەش دەبێت ڕێی تر بدۆزینەوە کەئەو ڕێگایانەی ئەوان پوچەڵ بکەینەوە کەکار لەسەر تاکی دەستەمۆ دەکات لەکۆمەڵگادا.کەواتە بانەبینە غەدرێکی تر بۆ سەر چەمکی شانۆ
لەنێوەندی خوێندا،
نمنونەش کاری وا بدۆزینەوە کە هەم منداڵ و هەم جوانی شانۆش ئاوێتە بکەین پێکەوە تا بەهەموان ئەو چەمکە گرنگەی ژیان بەزیندوێتی بهێڵینەوە و تاکی تەندروست و پڕ ژیان و جوانی لەنێو پڕۆسەی فێربوندا دروست بکەین ...
بەیان ئەحمەد