مەلا هەورامان گەچینەیی.. ئەمە وەرزشە.. نەك شەڕە مەزهەب!!

23/11/2022

مەلا گەچینەیی، کە هیچ لە وەرزش نازانێ و ئەگەر فشاری بەریتەسەر، بە (بدعە) و کفریشی دەزانێ.. بردنەوەیەك، بەرامبەر تیپی ئەرجەنتین، شادەماری مەزهەبیەکەی دەجوڵێنێ و دەیەوێ پێمان بڵێ: ئیسلام لە مەسیحی بردەوە!!
لەوبارەیەوە ئەم وتارە دەخوێننەوە:
مەلا هەورامان گەچینەیی
ئەمە وەرزشە.. نەك شەڕە مەزهەب!!
ئازاد عەلی
مەلا هەورامان گەچینەیی، پیرۆزباییەکی مەزهەبی لە تیپی وەرزشی سعودیە کردووە و سەرکەوتنی تیپی سعودیەی بەستۆتەوە بە (بلاد الحرمین) جارێ ناوی بلاد ‌الحرمین، کوت و مت ئاینییە و بۆ ئاینی خودا ناسیە لە زەمانی پێخەمبەر براهیمەوە بۆ پێخەمبەر محەمەد! ئەگەر بە دوعاو نزابوایە، ئەگەر بە نوشتەی مەلاکان بوایە، دەبوایە سعودیە لە هەموو یاریەك یەکەمبێ.
دەی مەلای گەچینەیی، ئەگەر بە دوعای تۆبێ، فەرموو ببە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە، بەڵکو لەبری بردنەوەی یاری.. بیانکەیتە سەلەفی!!
ڕاهێنەری تیپی (بلاد الحرمین) ئیسلامی نییە. یاریدەدەرەکانیشی هەروەها. یاسای فوتبۆڵێن دەوڵەتەکانی ئیسلامی دایان نەناوە، داوەرەکەشیان ئیسلامی نییە. چ جای مەزهەبی بن!!
تکایە.. بواری وەرزشیش مەکەنە گۆڕەپانی ململانێی ئاینی.
وەرزش.. بوارێکی شارستانی ئەهلیە. داهێنراوی شارستانیەتی مەسیحیە. کەچی مەسیحەکان هەرگیز بەهۆی ئاینەکەیانەوە شانازی بە وەرزشەوە ناکەن، کەچی مەلای گەچینەیی، کە هیچ لە وەرزش نازانێ و ئەگەر فشاری بەریتەسەر، بە (بدعە) و کفریشی دەزانێ.. بردنەوەیەك، بەرامبەر تیپی ئەرجەنتین، شادەماری مەزهەبیەکەی دەجوڵێنێ و دەیەوێ پێمان بڵێ: ئیسلام لە مەسیحی بردەوە!!