ژنکوشتن!

24/11/2022

محەمەد گۆران
ماوەک لەمەوبەر لەسەر ژنکوشتن قسەم بۆ چەند کەسێ کرد، ڕێک وەهام گوت: ئێمە دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ئەسڵی مەسەلەکە، کورد نەتەوەکی ئارییە و ژن و پیاو وەک یەکن و یەکسانن، ئەم ژنکوژییە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕاپەڕین، دوژمنانی کورد، بەتایبەت تورکیا و سعودیا و قەتەر و ئێران، لەڕێگەی ئیسلامی سیاسی ئەو مەسەلەی شەڕەفەیان لای پیاوی کورد تۆخ کردەوە!
شەڕەفی ئێمەی کورد خاک و نیشتمانە، بەڵام دوای ڕاپەڕین، دوژمنان لەڕێگەی ئیسلامی سیاسی وایان لەپیاوی کورد گەیاند، شەڕەف لەکۆشی ژنە نەوەک نیشتمان!؟
بۆیە کاتێک ژن بووە شەڕەف، ئیدی شەڕەفی ڕاستەقینە کە نیشتمان و سەربەخۆییە، لەبیر دەچێتەوە!