لەمیانەی یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ (چەند ئامانجێک)

4 مانگ پێش ئێستا

‌کنێر عەبدوڵا
بەدوور لە لایەنگیرێتی بۆ تیپێکی دیاریکراو، بە دوور لە  باسکردنی براوەو دۆراو  و بەدوور لە دەربڕینی هەستی خۆشیم یان ناخۆشیم بە ئەنجامی کۆتایی؛ زۆرێک لە هاوشێوەی ئەم وێنانەی خوارەوە چەند راستییەکی بۆ بەرجەستەکردم کە بەرای من ئامانجە گەورەکەیە لە ساتەوەختی مەراسیمی کۆتایی جامی جیهانیدا.

بۆیە گرنگە هەموو تاکێک لە رووە ئەرێنییەکانەوە سەیری روداوەکان بکات و لێوەی سودمەند و فێربین لەوانە؛ 
١. خۆشەویستی نێوان سەرۆک و  هاوڵاتی وەک وێنەکەی سەرۆکی فەرەنسا و یاریزانەکانی بە نمونە.

٢. یەکترقبوڵکردن و رەفتارکردن بە ئاستێکی باڵا و رێزەوە لە نێوان  یاریزانەکانی فەرەنساو ئەرجەنتین.

٣. گەیشتن بە ئامانج  پاش هەوڵ و ماندوبونی سەرجەم ئەندامانی تیپ ؛ بەشێوەی هەرەوەزی و تەواوکردنی یەکتری.

٤. ئامادەسازی وبەڕێکردنی مەراسیمەکە بەشێوەیەکی رێکخراو و جوان و   دیزاینی تایبەت لە لایەن ولاتی قەتەرەوە.

٥.  پاراستنی کلتور و  نەریت و نیشاندانی خۆی ؛وەک ئەوەی  هەیە لە لایەن وڵاتی قەتەرەوە و ئامادەسازی بۆ یاریی و مەراسیمەکە بە جوانترین نمایش . 

٦.بانگهێشتکردنی سەرۆکی هەرێم لەلایەن سەرۆکی قەتەرەوە ؛ وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان. 

٧. یەکخستن و کۆکردنەوەی  هاوڵاتیان بەگشتی لەئاست جیهاندا لە دەوری ئامانجێک، بابەتێک  بەناوی وەرزش بە هەموو جیاوازییەکانەوە لە رووی  رەگەز، ئاین، شوێنی جوگرافی و تەمەن و هتد

دەرئەنجام هیوادارم مرۆڤەکان یان وڵاتان بەگشتی بتوانن  لە دەوری خاڵە هاوبەشەکانیان زیاتر کۆببنەوە .

دواجار لە کۆی ئەوانەدا گرنگە هەر کەس  لە ئێمە پرسیارێک لە خۆی بکات ؛ ئایا دەتوانین لە بابەتێکی تری هاوشێوەی وەرزشدا  هەوڵ و تواناکانمان چرکەینەوە و یەکیبخەین ؛لەپێناو خزمەتی مرۆڤایەتی و  کۆمەڵ و نیشتمانەکەماندا؟  

بە بڕوای من .. بەڵێ دەتوانین ...


کەواتە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و رەچاوکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و خۆشەویستیمان ،با هەر یەکەمان لە خۆمانەوە دەستپێبکەین  بە پێی ئەوەندەی ئەتوانین ، گرنگ تەنها چاوەرێی ئەویتر نەکەین .