پیاوەکەی سەدر لادرا

5 مانگ پێش ئێستا

بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هۆکاری ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەبوو.
لەسەر ئاستی ئیقیلمی و نێودەوڵەتی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کێشەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران هەبوو.
لەئاستی ناوخۆییش پاش دامەزراندنی حکومەتی نوێی عێراق، گروپی چوارچێوەی هەمەئاهەنگی و بەتایبەت نوری مالکی و قەیس خەزعەلی زۆر مەبەستیان بوو پارێزگاری بانکی ناوەندی لەپۆستەکەی دووربخرێتەوە، چەندینجار گفتوگۆی لەگەڵ کراوە بۆ دەستبەرداربونی لەو پۆستە، وە مەرجی پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ دەستبەرداربونی لەو پۆستە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوە.
ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی ئابوری و لادانی پارێزگاری بانکی ناوەندی کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار، چونکە کێشەی دراوی عێراقی نە ئابوری بو، نەدارایی، بەڵکو سەرلەبەری کێشەکە سیاسی بوو.