هۆنراوەی کوردیان گەیاندە کوێ؟
2 مانگ پێش ئێستا
ــــــــــــ
گوتی عود و کەمانت بێ، گوتم : نەی
گوتی جامی شەرابت بێ، گوتم : مەی
گوتی کوشتن سەوابت بێ، گوتم : دەی
گوتی ماچێ خەڵاتت بێ،گوتم : کەی؟
ـــــــــــــــ
واتا:-
گوتی وەرە کەمێک شادی بکەین
وتم دەرونم ئەناڵێنێت وەک نەی ،
گوتی وەرە با لەم شەرابە ئاڵەت بۆتێکەم لێوت سڕبێ ،
گوتم ئەوەندەم دەرد هەیە مەگەر هەر مەی بمگرێ
گوتی فەنابوون و بیرچونەوە پاداشتت بێت ،
گوتم جا ئەو هەموو ئازارەی ئەیچێژم دەی چی لەوە باشترە نەمێنم دەی بابێت ،
گوتی رۆژێک پێکدەگەین ،
گوتم عیشق لەوەدایە یادت بکەم ئەگەر پێکگەیشتین دەمرێ ، مەحاڵە ، کەی
*(نەی و مەی و دەی و کەی) چوار وشەو چوار هەزار مەدلول و نیشانە
#جا تەماشا شیعری کوردی بزانن لە کوێوە گەیشتووە بە کوێ ، لە چیەوە گەیشت بەچی
-------------
هۆنراوەی (عەونی )
لێکدانەوەی (هێمن عەبدولقادر)