بەخێربێن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پۆست ئەمەریکا

3 مانگ پێش ئێستا

عادل باخەوان
لە 10 ی مارسدا ئێران و سعودیە لە چین و بەسەرپەرشتی چین ڕێکەوتنێکی مێژوییان واژوکرد.
هەفتەی ڕابوردو، چین و ئێران و ڕوسیا بە ڕەزامەندی سعودیە لە دەریای عوماندا مانۆڕێکی سەربازیان ئەنجامدا.
ئەمرۆ یەکشەمە، سەلمانی پاشای سعودیە بە فەرمی سەرۆککۆماری ئێرانی بانگهێشتی سعودیە کرد و ئەویش بە ئەرێنی وەڵامیدایەو زۆر بەرزنرخاندی.
ئێران و سعودیە بەسەرپەرشتی و دەستپێشخەری چین، نەخشەڕێگایەکیان ئامادەکردوە بۆ چارەسەرکردنێکی نوێی دۆخی یەمەن، سوریا، لوبنا و عێراقیش لە پەراوێزدا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا هیچ ڕۆڵێکی لە یەکلایککردنەوەی ئەم مەلەفانەدا نیە و تەنانەت نەک هەر فەلەستینی و ئیسرائیلیەکان، بەڵکو پارتی و یەکێتیشی بۆ کۆناکرێتەوە.
هۆکارەکانی ئەم شکستە ئەمەریکیە چین ؟ بۆ و چۆن و لەکەیەوە ئەمەریکا لەنێو پرۆسێسی هەڵهاتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە ؟ ئایا چین ئەم بۆشاییە ئەمەریکیەی بۆ پڕدەکرێتەوە ؟ کورد لە کوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدای پۆست ئەمەریکادایە و چ داهاتویەک چاوەڕانی دەکات ؟