هەولی پارتی بۆ گەرانەوەی لاهور شێخ جەنگی، بەبازارکردنی گازی سروشتی
3 مانگ پێش ئێستا
دەوەن بەكر
هەوڵی پارتی بۆ گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی لەپێناو بەبازارکردنی گازی سروشتی، لەنێوان ویستی تورکیا و ئەوروپا و بەریەک کەوتنی لەگەڵ روس و ئیراندا.
ئامانج لەم خوێندنەوەیە پاساو هێنانەوە نیە بۆ دەسەڵات، شیکارییەکی جوڵە و هاوکێشەکانە بەگوێرەی بەرژەوەندی هێزە هەرێمی و جیهانییەکان، هەرچەند سیاسەت ئاڵۆزە، بەتایبەت سیاسەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاڵۆزترە، بەڵام ئەوە ئەوە ناگەیەنێت کە مرۆڤ بۆ بەرژەوەندی هەمووان چ وەک هاوڵاتی چ وەک چاودێرێک قسەیەکی نەبێت.
بەر لە هەموو شتێک، هاوکێشەکە پەیوەستە بە ململانێی زلهێزەکانی روسیا و ئەوروپا، ئەمە ورد کەیتەوە ئەبێتە ململانێی ئیران و تورکیا و لەوێشەوە بۆ سەوز و زەرد، دوو هیزی ئیقلیمی و سیاسی، ئەمە بۆ ئەوەیە رووگەی لێکدانەوەکەتان لێدیاربێت، هاوکیشەکە چی بەسەردێیت.
کاتێک عیراق و تورکیا رێکدەکەون لەسەر راگرتنی نەوت، تا ئیرە تورکیا ناچارە وابکات چونکە ناتوانێت لە دادگا نێودەوڵەتی کارێکی وا بکات، بە ئاشکرا سەرپێچی سیادەی عیراق بکات، بەڵام جوڵانەوەکانی پشت ئەم ڕازی بونە چیە؟ ئەمە بابەتە گرینگەکەیە من دەمەوێت هەندێک سەرنج لەبارەوە بنوسم.
ئەردوگان و تورکیا پێ دەنێنە قۆناغێکی سیاسی نوێ و لە ماوەی داهاتوو هەڵبژاردن دەکرێت، پرسی هەڵبژاردن لە تورکیا، ئەمە خۆی بۆ ئەردۆگان و پارتەکەی زۆر کیشەی هێناوەتە پیش، چاودێران بە کەوتنی ئەردۆگانی ئەزانن. ئەمە لە کاتێکدایە ئابوری تورکیا لە داروخانە، لیرە بەهاکەی لە دابەزینە، ئەو کێشانەی بۆ تورکیا هاتۆتە پێش بەهۆی بومەلەرزە و کێشە سیاسیەکانی.
بۆیە ئەردۆگان هەوڵ دەدات روانگەی ئەوروپیەکان و کارتی فشار بە دەست بهێنێت، بەم هۆیەشەوە زیرەکانە نەوت رەتدەکاتەوە، بەدیلی تری هەیە کە ئەم بەدیلە بۆ ئەوروپیەکان وەک ئەوەیە هەنگوین لە دارا دۆزیبێتەو، ئەو هەنگوینەش گازی سروشتی چەمچەماڵە،کە لە ڕابردودا لە ماوەی جەنگی روسیا و ئوکرانیاوە، ڕوسیا وەک کارتی فشار بەکاری دەهێنێت لە بەرامبەر رۆژئاوا.
گرتنەوەی بۆری نەوتی کوردستان واتا کوردەکان، هێزە سیاسیەکان دەست بۆ بەدیلی نەوت ببەن کە گازی سروشتیە. ئەمەش باشترین بژاردەیە چونکە بەر لەوەی بخرێتە بازارەوە کڕیار و خواستی ئەوروپیەکانی لەسەرە، چونکە رۆژئاوایەکان ناچارن بە هەر هۆیەک بێت پێویستی گاز پر بکەنەوە، بەدیلی ڕوسیا بدۆزنەوە هەم ئەو کارتی فشارەی روسیا پوچەڵ بکەنەوە، لە پاڵیشیدا وەک فشار بخەنە سەر هێزە عیراقیەکان و گوێ نەدەنە یاسا و دەستورەی عیراق کە رێگری لە ئابوری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت دەکات لە لایەن هەولێرەوە، چەندین ساڵە ئەوروپیەکان سیاسەت دەکەن، ئاگاداری ئەوەن نەوت بە نایاسای پیچەوانەی دەستوری عیراق دەفرۆشرێت، بەڵام چونکە لە قازانجی خۆیان بوو کەیسێکی ئاوایان یەکلای نەدەکردەوە، بریاریان لێ نەدەدا.
ئەی ئەم هاوکیشە سیاسیە چۆن لە رووی ئیقلیمی دوو هێزدا شیدەکرێتەوە، کە یەکێتی و پارتین؟
تورکیا لە رێگەی دەسەڵات و پارتی، کار لەسەر ئەوە دەکات گازی سروشتی چەمچەماڵ بگاتە ئەوروپیەکان، ئەم کارە رێگری زلهێزیکی وەک ڕوسیایی لەپێشە لە پاڵ روسیادا ئیران هێزێکی کاریگەرە بۆ فشار خستنە سەر یەکێتی کە رێگری لەوە بکات تورکیا و پارتی گازی سروشتی بفرۆشن بە ئەوروپیەکان. بەڵام ئەوەی کارەکەی وا لێکردوە کە کەلێنێک مابێتەوە خوێنەوەی بۆ بکرێت ناکۆکی سیاسی نیوان باڵەکانی یەکێتی و کیشەی هاوسەرۆکانی یەکێتییە.
کاتێک هەشتی تەموز ڕویدا ئیرانیەکان پشتیان لە لاهوری شێخ جەنگی کرد و هاوکیشەکە بە قازانجی بافل تالەبانی تەواوبوو، بۆ ئەوەش ئیرانیەکان بەڵێنی ئەوەیان لە کورانی تاڵەبانی وەرگرتوە کە رێگری لە نەخشە سیاسی و فرۆشتنی گازی سروشتی بکەن کە تورکیا و پارتی بە نیازن. ئێستاش جوڵە و گوتارەکانی بافل تالەبانی جولانەوەکانی دیارن، وەک گلەی فشار خستنە سەر هەولێر کە پارە نانێریتە سلێمانی و ویستی دوو ئیدارەی و کشانەوەی تیمی یەکیتی لە دەسەلات و پەرلەمان.
گەڕانەوەی لاهور و بەلێنە سیاسیەکانی پارتی بە لاهور
پارتی وەک هێزی سیاسی و لە رێگەی ئیعلامی، ماوەی چەندین مانگە لە رێگەی نوسەر و دەزگاکانیەوە ئیش لەسەر بەراوردکردنی حوکمرانی سلێمانی دەکات لە نێوان سەردەمی لاهور و کورانی تالەبانی، ئەو وێنەیە پەخش دەکەن کە ئەوە هەر تەنیا لاهور نەبوو کە دەستی هەبوو لە پەکخستنی کاری حوکمەت بەڵکوو کوڕانی تالەبانیش بوون، دواجار یەکلای کردنەوەی کەیسی کیشەی هاوسەرۆکی یەکیتی لە ددگی هەولێر بە ئاراستەی لاهور، بووە هۆی گەڕانەوە و چەند جولەیەکی سیاسی و پەیام و بەیانامە دەرکردن لە لایەن لاهوری شێخ جەنگیەوە، ئیستاش لایەنگرانی لاهور گەشبینن بەهۆی ئەو جوڵانە، تاوەک و بێ هیوا نەبن لە سەرکردە سیاسیەکەیان و ئامادەسازی دەکەن بۆ هەڵبژاردن
گەرانەوەی لاهور پەیوەستە بەوەی تا چەند گوێرایەل و جێبەجێکاری ئەجێندای سیاسی پارتی و تورکیایە لە ناوچەی سەوز، دەکرێت بەلێن و کارکردنی هاوبەش لە نێوان پارتی و تورکیا و لاهور هەبێت بۆ ئەوەی کار ئاسانی بکات و هێزێکی کاریگەر بێت بۆ پاراستنی سەرپێخستن و پرۆژەی هەناردەی گازی سروشتی لە چەمچەماڵ.
ئەوروپیەکان ناچارنین لەبەر چەند پیشێلکاریەکی رۆژنامەوانی و گەندەڵی هەر بابەتێکیتر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دەسەڵاتی هەولێر بچوکبکەنەوە، لێبگەرێن نەیارە ئەوروپیەکانیان جێی خۆیان بکەنەوە، بۆیە لە داهاتوودا کیشەی هەرێم و بەغدا دەبێتە کیشەی هەناردەی گازی سروشتی.