میدیا و هاوكاری و كەرامەت شكاندن

2 مانگ پێش ئێستا

لەنجە ئیبراهیم
توندوتیژی وئازاردان وشکاندنی کەرامەتە، بوەستن لەم شێوازە کار کردنە ….
یارمەتی دان وهاوکاری کەلتورە لای ئێمە، بەخشندەی و چاکەکردن لەگەل کەسانێک کە پێویستیەکیان هەیە جگە لەوەی کارێکی مرۆڤانەیە، لە دینی ئێمەدا کارێکی پیرۆزە بە شێوەیەک جەندین جار بەرگوێمان کەوتوە لە کەسانی شارەزا  و دنیادیدە کە پێمان ووتراوە (ئێوە بەخشندە بن لە سەر زەوی لەگەڵ یەکتر تا خوای گەورە لە ئاسمانەوە بەخشندەتر  بێت لەگەڵتان) .
بیرمە پێشتر پێیان ئەوتین کە یارمەتی کەسێکت دا ئەبی لەنێوان خۆت خودا بمێنێتەوە، ئەو خێرەی بە دەستی راست کردت نابی دەستی چەپ ئاگادار بێ، ئەو کەلتورە گۆڕا وەکو هەموو شتەکانی تر، دەڵێن کاتی دەبەخشی باسی بکە با خەلک بزانن بەلکو چاوت لێ بکەن …..
تا ئیرە  ئاساییە، ئەوەی ئاسایی نیە لە ئیستا من دەیبنم لە زۆربەی کەناڵە کوردیەکان و بەتایبەتر کەناڵە ئیسلامیەکان، بە پشاندانی دەمووجاوی کەسە هەژارەکەو ماڵ ومندالەکەی ناوەستن، ئەوەندە نا بەرپرسانە دوور لە یاسا وکاری ئیتکی میدیای وپرەنسیپی گشتی کار دەکەن، کار  گەشتۆتە ئەوەی ئەگەر ماڵە هەژارەکە، نەخۆشێکیان هەبێ یان ئەندامیکی جەستەی تەواو نەبی ڕووتی بکەنەوە، بیخەنە بەرجاوی بینەر، ئەوەندە پرسیاری نابەجێ و نا مەنتقی و ناپێویست و تایبەت بکەن، خاوەن ماڵ نەتوانێ‌ وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە لەبەر فرمێسک سڕین گریان، کار کردن لە سەر سوۆز بەزەیی هیج سودیک ناگەیەنی لە بەرامبەر سەبەتە خۆراکیک تا گەورەترین بەخشین کە پێشکەشیان دەکرێت ، ئەو خێزانە بەڕێزانە بریندار تر ئەکەن خەمیان زیاتر و قوڵتر ئەبێت  خۆیان ومنداڵیان، ئەمە یارمەتی دان نیە ئەوەندەی شکاندنی کەرامەت و شکۆی تاکی کوردە ، هەر کەنالێ یان ڕێکخراو دام و دەزگایەک بێت زۆر نا بەرپرسن کە بەو شێوەیە کار دەکەن ، لە پێناوی جی ، پەیامت جیە ئەتەوێت چیمان پێ بڵێیت لە کۆتایی!؟ واش نەکەی ئەتوانی یارمەتی بەیت ،  هانی خەڵکیش بدەیت بۆ یارمەتی دانیان بەڵام بە مرۆڤانە .