كورد و نه‌وت
2 مانگ پێش ئێستا
لەتیف فاتیح
نه‌ك نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كۆرومۆرو خورمه‌ڵه، نه‌وتی كه‌ركوكیش تا سنوری حه‌مرین نه‌وتی خه‌ڵكی كوردستانه‌و مافی كه‌سی تری پێوه نیه ، راسته نه‌وت له كایه‌ی په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تیدا خاوه‌نی تریشی هه‌ن جگه له خاوه‌نه هه‌قیقیه‌كه‌ی ، ئه‌وانه‌ش ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و كۆمپانیا نهوتیهكانن ، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز له سایه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی خۆیاندا نه‌حه‌ساونه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت نه‌وتی كه‌ركوك له بری ئه‌وه‌ی خێر‌و بێری بۆ كه‌ركوكیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان " باشور " بێت هه‌میشه خێر‌و بێره‌كه‌ی بۆ سته‌مكارانی به‌غدا بووه‌و به پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ش ئاگرو ئاسن به سه‌ر كوردا باریووه .
ره‌خنه گرتن له سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێم ناكاته ئه‌وه‌ی كورد ده‌ستبه‌رداری نه‌وته‌كه‌ی خۆی بێت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ، بیرمه سه‌ردار پشده‌ری هاته چه‌مچه‌ماڵ وتی ژێر پێتان ده‌ریایه‌ك نه‌وته‌و ئێوه‌ش له سه‌رمان ههڵدهلهرزێن ، ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌وته‌كه ماڵه‌كانمان ئاوه‌دان و گه‌رمبكاته‌وه ، نه‌ك هه‌میشه مایه‌ی نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی بێت وه‌ك له رابردودا وابووه ، نه‌زانیه ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی نه‌وتیی و هه‌ڕاجی نه‌وت به دوژمنایه‌تی هه‌رێم لێكبده‌یته‌وه‌و بێناوهێنان په‌لاماری ئه‌وانه بده‌ی كه ره‌خنه‌یان هه‌یه له‌و ناجۆریه .
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ره‌خنه‌مان له شێوازی خۆماڵی كردنه كوردیه‌كه‌ی نه‌وت بووه ، ئه‌وه‌ی له كه‌ركوكیش پێش 2017 به نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كرا دزی و تاڵانكردن بوو نه‌ك ده‌سكه‌وت ، ئێمه ده‌مانووت ناكرێت نه‌وت له قوڕگی به‌راز ده‌ربكه‌ین بیكه‌ینه قوڕگی ئه‌ژدیهاوه ، رێكه‌وتنی 50 ساڵه شتێك بوو له‌م بابه‌ته ، براده‌ر ده‌یگوت ئێوه عیراقچین " عیراقچێتی ره‌نگی چۆنه ؟" خه‌لیل زادو لاخانی و هه‌ورامی و ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌م كه‌سانه به‌ست ماڵی كوردیان وێران‌كرد ، ئه‌وان ته‌نیا له خه‌می كه‌ڵه‌كه كردنی دۆلاری خۆیاندا بوون نه‌ك ژیانی خه‌ڵكی كوردستان .
نه‌وتی كوردستان مافی خه‌ڵكی كوردستانه ، ناكرێت ته‌خشان و په‌خشان بكرێت و له‌م دوژمن بسه‌نرێ و بدرێته دوژمنێكی سه‌رسه‌خت تر‌و كه‌سیش قسه‌یه‌ك نه‌كات ، ئه‌حزابی كوردی هه‌قی ئه‌وه‌یان نیه خۆیان لێببێت به خاوه‌نی نه‌وتی كوردستان و حزبیانه مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر سبه‌ی نه‌وته‌كه‌ش به هه‌مان تاس و حه‌مامی پێشوه‌وه بڕوات نابێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی گشتی ، له به‌ر ئه‌وه‌ی رێ و شوێنه‌كانی ده‌رهێنان و خستنه بازاڕ‌و فرۆشتنی هه‌ڵه‌و پر كه‌م و كوڕین ، ده‌بێت له بری په‌له كردن له فرۆشتن بیر له چاره‌سه‌ركردنی كێماسیهكان بكرێته‌وه ، ئه‌وه‌ی تا ئێستا به نه‌وتی كوردستان كراوه تاڵان كردن و راوه ڕووتی نه‌وت بووه ، نه‌ك فرۆشتن و خستنه بازاڕ .