ئاگاداری سپۆیڵ بن دەربارەی زنجیرەی پێستی شێر…!

2 مانگ پێش ئێستا

یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی درامای پێستی شێر ڕۆڵگێڕانەکەی شەهاب حوسەینییە لە ڕۆڵی موحیب، بێگومان هیچ کەس گومانی لە ڕۆڵگێڕانی شەهاب نییە نە پێش ئەم درامایە و نە لەدوای دراماکەش قسەی ئێمە دەربارەی کارئەکتەرەکەیەتی.
موحیب بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکات کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکات دەچێتە قوڵایی بیر و هۆشیان، بۆ نموونە لەگەڵ نەعیم وەکو خاوەن قەزییە و باوکی ساحل خۆی دەبینی بێگومان ئەمە بەشێکیشی بەهۆی ئەو ڕووداوە بوو کە بەسەر کچەکەیدا هاتبوو بۆیەش وەکو ئەوەبوو خۆی ئەو تاوانەی بەرامبەر کرابێ، کاتێکیش سەدرای بینی و گوێی لە قسەکانی گرت زوو گووتی ئەمە کاری ئەو نییە و بێ تاوانە کە دواتر بە قسەکردن لەگەڵ سەدرا بەتەواوی ڕوون بۆوە بۆچی چۆتە باکوور لەکاتێکدا سەدرا ئامادە نەبوو پێشتر باسی بکات بۆ پۆلیسەکانی تر، لەگەڵ شیرینیش وەکو دادوەر و جەلادێک قسەی دەکرد تاوەکو بەتەواوی هەست بە سزای لەسێدارەدان بکات و قسە بکات بەشێوەیەک لەیەکەم لەحزەوە تا ساتی لەسێدارەدان هەمووی هێنایە پێش چاوی و بە ناڕاستەوخۆیی هەستی لە سێدارەدانی پێ دەچەشت دواتریش کە کێشەکەی شیرینی زانی هەروەکو خۆی گووتی وەکو ناموسی خۆی سەیری دەکرد و دڵنیایی پێدا کە دەیپارێزێت لە هەموو ئابڕووچونێک تاوەکو ئەوەی شیرین هاتە قسە و هەموو شتێکی گووت و دواتر تەنانەت ڕێکەوت لەگەڵیاندا، لەگەڵ مەسنوڕیش جیاواز لەوەی کە ڕەسوڵی سەرەتا چووە لای مەنسوڕ و ڕاستەوخۆ باسی تاوان و کارە خراپەکانی دەکرد و داوای دانپیانانی دەکرد کە ڕێگەیەکی تەواو هەڵەبوو لە بەرامبەر کەسێکی زیرەکی وەکو مەنسوڕ، موحیب بە سڵاو کردن و ئارامییەوە دەستی پێکرد دواتریش وەکو کەسێک قسەی دەکرد کە تاوانباربێت و گوناهێکی کردبێ بەتەواوی ڕۆچووە ناو ناخی مەنسوڕ بەشێوەیەک گەر زیرەکی مەنسوڕ نەبوایە ئەوا دانی بە هەموو تاوانێکی تر دادەنا هەرچەندە توانیشی دانپیانانی کوشتنی براکەی لێ وەرگرێ بەڵام لەکۆتایی بێسوود دەرچوو، هەرچەندە بێگومان بیریشمان نەچێت مەنسوڕیش توانی برینی موحیب بکولێنێتەوە، موحیب بەشێوەیەک لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرامبەرەکانی دەکات وەکو ئەوەی ڕاستەوخۆ خاڵی لاوازیان بزانێت، دووبارەی دەکەیەنەوە قسەکەمان دەربارەی کارئەکتەری موحیبە نەک خوودی شەهاب کە بێگومان شەهاب بەو ڕۆڵگێڕانەی ڕوحی کردۆتە بەر دراماکە، چاوەڕێین بزانین موحیب لەگەڵ مەنسوڕ لەکۆتاییدا بەچی دەگەن.

س: بۆ سینەما