سووده ته‌ندروستی یه‌کانی توو
2 مانگ پێش ئێستا
--- ئایا تووی ڕه‌ش باشتره یان سپی یان سوور :
ــــ توو یه‌کێکه له میوه‌کانی وه‌رزی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوین که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سووده‌کانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام جێ داخه وه‌ک پێویست گرنگی پێ نادرێت له لای زۆربه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان ۰
&&&& سووده ته‌ندروستی یه‌کانی توو :
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و خۆپاراستن له نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰
ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ ئه‌دات له خوێن دا ۰
ـــ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین مادده دژه ئۆکسانه‌کان و کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ئه‌کات ۰
ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن ئه‌دات ۰
ـــ بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه چونکه ڕێگری ئه‌کات له تووش بوون به هه‌وکردن و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و کانزا و مادده خۆراکیه جیاوازه‌کانی تر ، هه‌روه‌ها ڕێگری ئه‌کات له مناڵ له‌بارچوون ۰
ـــ چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و ڕێگرتن لێی به تایبه‌ت تووی ڕه‌ش۰
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وکوێری ۰
ـــ به‌هێزکردنی خانه‌کانی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر ۰
ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات ؛ هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌که‌ی زۆر باشه له کاتی سک چوون ۰
ـــ پاراستنی له‌ش له هه‌وکردن به تایبه‌ت هه‌وکردنی گورچیله و میزه‌ڵدان و نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ۰
ـــ به‌هێزکردنی توانای سێکسی له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا له‌گه‌ڵ زیادکردنی ژماره‌ی سپێرمه‌کان له پیاوان دا ۰
به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ ۰
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو ۰
&&&& ئایا تووی ڕه‌ش باشتره یان سپی یان سوور :
ـــ له ڕاستی دا هه‌موو جۆره‌کانی توو هه‌مان سوودی ته‌ندروستی هه‌یه به‌ڵام هه‌ر ڕه‌نگێک سوودی زیاتری هه‌یه بۆ نموونه :
۱ ــ تووی سپی : یارمه‌تی دابه‌زینی تا ئه‌دات له‌گه‌ڵ یارمه‌تی چاره‌کردنی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده و کێشه‌کانی جگه‌ر ۰
۲ ــ تووی سوور : چونکه وزه‌ی که‌م تێدایه بۆیه که‌ڵکی هه‌یه له کاتی ڕێجیم و دابه‌زینی کێش ، یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی لێدانی و پێک هێنانی ئێسقان ئه‌دات له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا ۰
۳ ـــ تووی ڕه‌ش : ڕێگری کردن له خۆێنبه‌ربوونی پووک و که‌م خوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن ؛ به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رمانی دژی مه‌ینی خوێن وه‌رئه‌گرن دژی جه‌ڵته وه‌ک وارڤارین و هیپارین پێویسته ڕه‌نگه‌کانی تری لێبخۆن ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک