پەردەی کچێنی.!
2 مانگ پێش ئێستا
له وڵاتی ئێمه کاتێک کوڕێک بیەوێ هاوسەرێک ده ست نیشان بکات ، گرنگ نییه بەلایەوه ئەو کەسە راده ی تێگەیشتنی چەندەو چهنێک سۆز و خۆشه ویستی ئه بێت به رامبەر بە خۆی و خێزانه کەی؟ تا چەنێک ئه توانێ کارایانە رۆڵی دایکایەتی ببینێ له پێگەیاندنی مناڵه کانی دا؟ گرنگترین شت به لای ئه وکوڕەوه ئەوەیه، که هاوسەرەکەی ( کچ ) بێ . واتا پەردەی کچێنی هەبێ پەردەی کچێنی بریتیه له پەردەیەکی تهنک که دەمی له شی یا ن ئەندامی (المهبل) ی بە ته واوه تی نه گرتووه.. ئه م په ردەیەش به کۆبونەوه له گەڵ نێرینه دایا ن به شوو کردن نامێنێ، ئه م پەردەیه کاریگەری تە واوەتی هەیه له سەر سایکۆلۆژێتی ئافرەت هە تا هەتایه له ژیانی ژن و مێردایەتیدا جیاوازی هه یه، پەردەی کچێنی له شێوەو قەباره له کیژێکه وه بۆ کیژێکی تر...
بەڵام به شێوەیەکی زۆر شێوەی مانگی چوارده (هلا لی ـنیوبازنە) یی هەیه ..
وه هەندێ شێوەی تریش هەیه به درێژی باسی لێوه ده کەین ئەم پەردەیه له یەکەم جووت بوندا ده دڕێت به م شێوەیە ده بێت به دوو به ش به لای راست و به لای چه پدا له م کا تەشدا هه ندێ خوێنی لێ دێت ئا فره ته که..
جیاوازی هەیه ئازاری ئافرەت لەم کارەشدا له کچێکەوه بۆ کچێکی تربه ڵام زۆربەیان ئازاریان هه یه یان زۆر که م . ئەمه ش ده کەوێته سەرتەنکی وئەستوری پەردەکه ئەم ئەستور بونەش زیاد ده کات تا ئافرەت تەمەنی چووه سەرو (سی)سا ڵ هەربه کچێتی مابوەوە، ئەوه پەردەکه زۆر ئە ستور ئەبێت زۆر به ئازار دەبێت کون بونی پەردەی ئا فرەت وەک سەرژمێر کراوه به ئاسانی دەدڕێت بەڕێژەی ٪٧٥ ئافرەت ..
جۆرێکی تری هەیه که په ردەکه پێی دەوترێت؛ په ردەی لاستیکی (مطاطي) که قەد نادڕێت هەتا هەتا یه یەک تنۆک خوێنیشی لێ نایات لەشەوی بووکێنی یدا و شەوەکانی تریش له ٪١٥ئافرەت ئەم جۆرەیان هەیه ،شێوەیه کی تر که زۆر ئه ستوره که قەد توانای کون بونیان نیه له ٪١٥ئافرەت بەم جۆرەن ،دەبێت پزیشک بیدڕێنێ بە شێوەیەک له شێوەکانی نەشتەرگەری..
بەڵام شێوەکانی تری پە ردەی ئافرەت ئەمانەن:
١- پەردەی مانگی چوارده (هلا لی).
٢-پەردەی خڕ (دائری ــبازنەیی) یان.
٣-پەردەی هێڵەکی .
ئەم شێوانه ئەوەمان بۆ دەردەخا ت کەپەردە لە کچێکەوه بۆ یەکێکی تر جیاوازیان هەیه له شێوه دا..
زۆر گرنگه ئه وه بزانین که پەرده هەیه زۆر زۆر تەنکه ئەدڕێت تەنها دەستهسڕی پێدا بهێنرێت لە کاتی خوێن هاتنی مانگانه دا بێ ئەوەی پێی بزانێت چونکە خوێنەکەی تێکەڵ بە خۆێنی مانگانە دە بێت..
گرنگتر لەوانەش ههمووان دەبێ ئەوەش بزانین کە کچ هەیه له دایک دەبن بێ پەردەن کەواتە هیچ جۆره پەردهیەکیان نیە لەکاتی کون بونیدا خوێنی له دڵۆپێک بۆ چەند دڵۆپەیەکی لێ دێت یان هەندێ جار خوێنی زۆری لێ دێت ناگیرسێتەوه ئەمەش دەکەوێته سەرتەنکی و ئە ستوری پەردەکە دوای دڕاندنی پەرده باشتر وایە ( ٣) رۆژ کاری سێکسی ــ جووت بوون رابگیرێت تاکو برینەکە ساڕێژ دەبێت، هەندێ پرسیار له سەرپەردە ئایا سک پڕ دەبێت پەردەی ئافرەت نەدڕابێت؟ بەڵێ سک پڕ دەبێت لەبەرئەوە ی هەندێ کچ واتێ دەگە ن کەئەگەر کاری سێکسی لەدەرەوەی ئەندامی سێکس بوون بکرێت سک پڕ نابێت، ئەمەهەڵەیە، چونکه تۆوی نێرینه توانای چوونه خوارەوە یا ن ناوە وەی لەشی ئافرەت هەیه دەچێته ناوەوە سک پڕ دە بێت .....
ئەڵماس مستەفــــا