عەشق لە شاردا
2 مانگ پێش ئێستا
دێرین حامید
ساڵی ١٩٥٣ ئەلبێرتۆ لاتڤادا بۆ وێنەگرتنی بەشێک لە فیلمی «عەشق لە شاردا» چەند ژنێکی لەسەر شەقامەکانی ڕۆمادا بڵاو دەکاتەوە . ویستی بیسەلمێنێت ژنان لە نێو هەر جل و بەرگ و بە هەر شکڵێک بن، کاتێک بەڕێگادا دەڕۆن، دادەنیشن، جوڵە دەکەن، یان تەنانەت لە دۆخ و جەوی تایبەتی خۆیاندان، لە ژێر نیگا و چاودێری پیاواندان، گەنج و پیری بۆ نییە، پەیوەندی بەوەوە نییە چاکەت و پانتۆڵیان لەبەر دایە یاخود تەنورەی کورت یان جلی پۆشتە.
هەر ئەوەی کە هەن و ئامادەییان هەیە و دەدرەوشێنەوە بەسە بۆ ئەوەی کە بەو جۆرە بکەونە ژێر چاودێریی و نیگا قورسەکانی پیاوانەوە.
فێلینی وەک یەکێکی تر لە دەرهێنەرانی ئەم فیلمە ئەم دۆخە دەبەستێتەوە بە ڕەفتاری کاربەدەستانی دینی ئیتاڵیا. ئەوەی کە ئەم کەسانە ژنان بە کەسانی خوار کۆمەڵگە دەزانن و خۆیان بە خاوەنی ژنان دادەنێن و مافی ئەوەش بەخۆیان دەدەن چۆنیان بوێت بەو جۆرە سەیریان بکەن و لێیان بڕوانن دەبەستێتەوە بە هەستی قەرەبوو کردنەوەی خۆ بە کەم بینین کە دەسەڵاتی دینی تێیاندا دروستی کردوون.
فێلینی دەڵێت« لە نێو ئیتاڵیا پیاوان لە بەرامبەر ژنان بە شێوەیەکی ترسناک نەژادپەرستن، لەبەر ئەوەی بە پێی پەروەردەی کڵێسای کاتۆلیک پیاوان هێشتا وەک منداڵ ماونەتەوە و لە نێوان دوڕەگەزەکەش ژن/پیاو؛ کەمتر دەکەونە پێش چاو لە پێناو سەلماندنی تاریکی سەر پیاوەتییان دەبێت هێز و دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ژناندا پیشان بدەن.»
________
وێنەکان بەشێک لە فیلمی love in the cetiy 1953
لە دەرهێنانی هەریەکە لە
Carlo Lizzani
Michelangelo Antonioni
Dino Risi
Federico Fellini
Francesco Maselli
Cesare Zavattini
Alberto Lattuada
لێدوانەکان لە کتێبی «فیلینی بەرامبەر فیلینی»