کاریگەری فیلم، لەسەر دەسەڵاتی میسڕ و لەسەر پەروەردە و دەسەڵاتی کوردستان
2 مانگ پێش ئێستا
کاریگەری فیلمی "جعلونی مجرما"ـی عاتف سالم لەسەر دەسەڵاتی میسڕ و، فیلمی "ئەزموون"ـی شەوکەت ئەمین لەسەر پەروەردە و دەسەڵاتی کوردستان.
بارزان یونس
فیلمی جعلونی مجرما :
چیرۆکی فیلمەکە لەبازنەی منداڵێکی باش پەرەردە نەکراو دەسوڕێتەوە، پاش ئەوەی باوکی دەمرێت مامەی دەست بەسەر سامانەکەیاندا دەگرێت و، تێکەڵ بە کۆمەڵگەی مافیاکان دەبێت، کاتێک دایکی دەمرێت دەینێرن بۆخانەی چاکسازی، لەخانەی چاکسازی دەرەچێت دەیهەوێت کاربکات بەڵام لەبەر پێشینەکەئ شکست دەهنێت، دواتر تێکەڵ بەدنیای مافیاکان دەبێت توشی تاوان دێت.
کاتێک لەساڵی ١٩٥٤ بۆیەکەم جار فیلمەکە بڵاوکرایەوە لەناوخۆی میسڕ و وڵاتانی عەرەبیدا دەنگدانەوەیەکی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆی وشیاری سینەمایی کۆمەڵگای میسڕئ هێندە کاریگەری و پەستانی خستەر سەر دەسەڵات، وایکرد لەنێو یاسای دادگایی میسڕیدا یاسایەک بچەسپێندرێت بۆئەوکەسانەی زیندانی دەکرێن، پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان، لەلایەن یاساوە هەموو پێشینەکەیان بۆ بسڕدرێتەوە و دوبارە ژیانێکی نوێ دەستپێبکەن، نەبا بەهۆی پێشینەکەیانەوە لەناو کۆمەڵگا قبوڵ نەکرێن و کەس کاریان پێنەدات بگەڕێنەوە سەر هەمان ڕێچکەی پێشوویان کە تاوانە.
فیلمی ئەزموون:
لەکەشێکی پەروەردەییدا گوزەرانی دوو خوشک دەبینین، خوشکە گەورەکە هاوسەرگیری کردوە و خوشکە بچوکەکە لەپۆلی ١٢ی دواناوەندیە، لەپێناو ئەوەی ئەگەر سەرکەوتو نەبێت و نەچێتە زانکۆ پێویستە هاوسەرگیری بکات، خوشکەگەورەکە هەموو کارێک دەکات بۆسەرکەوتنی،
هەتا کار دەگاتە ئەوەی لەڕێی تۆڕێک کەپێکدێن لەکەسانی بزنسکار و مامۆستا، خوشکە گەورەکە ئاڵتونەکانی بفرۆشێت و بەهاوکری ئەوتۆڕەوە کارئاسانی بۆ خوشکە بچوکەکەی بکات لەڕێی ئیتفۆنەوە سەرکەوتوببێت، لەم نێوەندەدا بەرەیەک لەمامۆستای گەندەڵ و موچەخوراو و بەئەزموون مێژووی خۆیان بخەنە ژێر پرسیارەوە، بەرەیەکیش لەمامۆستای خاوەن مەبدەئــ و دژە گەندەڵی ئەم ناحەقیە قبوڵ نەکەن و ئازار بچێژن.
بەبۆچوونی من فیلمی ئەزموون هێزی دەیان ساڵەی ئەزموونی رەخنەگرتنی کۆمەڵگە و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و میدیا و بەرەی ناڕازی مامۆستایانی دژی سیستمی پەروەردە هەیە، بەتایبەت چینی مامۆستایان کاریزمایان لاواز دەبینرێت لەلایەن دەسەڵات، چونکە بەشێوەیەکی ڕێژەیی زۆر مامۆستایان دەیان ساڵە نەیانتوانیوە سیستمی پەردوەردە بۆ سیستمێکی تۆکمە بگۆڕن، لەلایەکی دیکەوە هەر چەند ساڵ جارێک جۆرە سیستمێک لەسەر فێرخواز تاقی دەکرێتەوە، ئەمانە و زۆربابەتی هەستیاری دیکە بەکۆی گشتی وایانکردوە لەپەراوێزدا جۆرەها بابەتی قۆپیەکردن دروست ببێت لەپێناو سەرکەوتنی فێرخواز چ بەنهێنی یاخود بەهاوکاری مامۆستا...
کاتێک لەساڵی ٢٠٢١ لەسینەماکان فیلمی ئەزموون بڵاوکرایەوە و دواتر لەجەژندا بەهۆی نەبوونی وشیاری سینەمایی و (بەهۆکاری نەبونی بودجە یاخود هەر هۆکارێکی دیکە) نەبوونی مارکێتینگێکی بەهێز لەپشت فیلمەکەوە، لەهەمووشی گرنگترن نەبوونی بابەتی تەرفیهی کەزۆرینەی تاکی کورد بەشوێن بابەتی تەرفیهیدا دەگەڕێن، وەک: ژانری ئەکشن و ڕۆمانسی و سەرکەشی و کۆمیدی لەچوارچێوەی چیرۆکەکە، وایکرد گڕی فیلمەکە هەرزوو خامۆش ببێت و کاریگەری لەسەر ناوشیاری کۆمەڵگا و بێئاگایی و پەستان لەسەر دەسەڵات و گرنگی پێنەدان لەلایەن چینی سینەماکارانەوە دروست نەکات.
تەنانەت چینی سینەماکاران ئەوانەی فیلمەکەیان بینی لەچەند کۆمەڵەیەک پێکهاتبوون...
کۆمەڵەی یەکەم: لەنێو ئەم جۆرە فیلمانەدا جیهانی خۆیان نابیننەوە.
کۆمەڵەی دووەم: کێشەی شەخسی لەگەڵ دەرهێنەر وایکرد بە ڕەها بڕیاری لەسەر خراپی فیلمەکە بدەن.
کۆمەڵەی سێیەم: تەنها لەڕێی بینینی فیلم و قسەکردنەوە فیلمی کوردی و سینەمای وڵاتە زلهێزەکان رەفزەکەنەوە.
کۆمەڵەی چوارەم: کەسانێک لەڕێی مجامەلەوە فیلمەکەیان بەباش وەسفکرد.
کۆمەڵەی پێنجەم، خوێندنەوەیەکی سەتحی سۆشیال میدیایی لەپێناو کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت، نەک خوێندنەوەیەکی فکری.
و هیچ کاریگەریەکیان بۆفیلمەکە دروست نەکرد.
بازاڕی نەکردن بۆی لەکاتی پەخشکردنی وەک هەستکردن بەبەرپرسیارێتی لەلایەن دەزگا و ڕەوتە پەردوەردی و سینەماییەکانەوە وەک بابەتێکی فکری و پەروردەیی لەپێناو کاریگەری دروستکردن و رێگەگرتنی دەسەڵات لەم دۆسیە خەتەرناکە کە کەرتی پەروەردە و جیلی داهاتوو بەرەو هەڵدێر دەبات.

کاریگەری فیلمی "جعلوني مجرما"ـی عاتف سالم لەسەر دەسەڵاتی میسڕ و، فیلمی "ئەزموون"ـی شەوکەت ئەمین لەسەر پەروەردە و دەسەڵاتی کوردستان.
بارزان یونس
فیلمی جعلوني مجرمآ :
چیرۆکی فیلمەکە لەبازنەی منداڵێکی باش پەرەردە نەکراو دەسوڕێتەوە، پاش ئەوەی باوکی دەمرێت مامەی دەست بەسەر سامانەکەیاندا دەگرێت و، تێکەڵ بە کۆمەڵگەی مافیاکان دەبێت، کاتێک دایکی دەمرێت دەینێرن بۆخانەی چاکسازی، لەخانەی چاکسازی دەرەچێت دەیهەوێت کاربکات بەڵام لەبەر پێشینەکەئ شکست دەهنێت، دواتر تێکەڵ بەدنیای مافیاکان دەبێت توشی تاوان دێت.
کاتێک لەساڵی ١٩٥٤ بۆیەکەم جار فیلمەکە بڵاوکرایەوە لەناوخۆی میسڕ و وڵاتانی عەرەبیدا دەنگدانەوەیەکی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆی وشیاری سینەمایی کۆمەڵگای میسڕئ هێندە کاریگەری و پەستانی خستەر سەر دەسەڵات، وایکرد لەنێو یاسای دادگایی میسڕیدا یاسایەک بچەسپێندرێت بۆئەوکەسانەی زیندانی دەکرێن، پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان، لەلایەن یاساوە هەموو پێشینەکەیان بۆ بسڕدرێتەوە و دوبارە ژیانێکی نوێ دەستپێبکەن، نەبا بەهۆی پێشینەکەیانەوە لەناو کۆمەڵگا قبوڵ نەکرێن و کەس کاریان پێنەدات بگەڕێنەوە سەر هەمان ڕێچکەی پێشوویان کە تاوانە.
.
فیلمی ئەزموون :
لەکەشێکی پەروەردەییدا گوزەرانی دوو خوشک دەبینین، خوشکە گەورەکە هاوسەرگیری کردوە و خوشکە بچوکەکە لەپۆلی ١٢ی دواناوەندیە، لەپێناو ئەوەی ئەگەر سەرکەوتو نەبێت و نەچێتە زانکۆ پێویستە هاوسەرگیری بکات، خوشکەگەورەکە هەموو کارێک دەکات بۆسەرکەوتنی،
هەتا کار دەگاتە ئەوەی لەڕێی تۆڕێک کەپێکدێن لەکەسانی بزنسکار و مامۆستا، خوشکە گەورەکە ئاڵتونەکانی بفرۆشێت و بەهاوکری ئەوتۆڕەوە کارئاسانی بۆ خوشکە بچوکەکەی بکات لەڕێی ئیتفۆنەوە سەرکەوتوببێت، لەم نێوەندەدا بەرەیەک لەمامۆستای گەندەڵ و موچەخوراو و بەئەزموون مێژووی خۆیان بخەنە ژێر پرسیارەوە، بەرەیەکیش لەمامۆستای خاوەن مەبدەئــ و دژە گەندەڵی ئەم ناحەقیە قبوڵ نەکەن و ئازار بچێژن.
بەبۆچوونی من فیلمی ئەزموون هێزی دەیان ساڵەی ئەزموونی رەخنەگرتنی کۆمەڵگە و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و میدیا و بەرەی ناڕازی مامۆستایانی دژی سیستمی پەروەردە هەیە، بەتایبەت چینی مامۆستایان کاریزمایان لاواز دەبینرێت لەلایەن دەسەڵات، چونکە بەشێوەیەکی ڕێژەیی زۆر مامۆستایان دەیان ساڵە نەیانتوانیوە سیستمی پەردوەردە بۆ سیستمێکی تۆکمە بگۆڕن، لەلایەکی دیکەوە هەر چەند ساڵ جارێک جۆرە سیستمێک لەسەر فێرخواز تاقی دەکرێتەوە، ئەمانە و زۆربابەتی هەستیاری دیکە بەکۆی گشتی وایانکردوە لەپەراوێزدا جۆرەها بابەتی قۆپیەکردن دروست ببێت لەپێناو سەرکەوتنی فێرخواز چ بەنهێنی یاخود بەهاوکاری مامۆستا...
کاتێک لەساڵی ٢٠٢١ لەسینەماکان فیلمی ئەزموون بڵاوکرایەوە و دواتر لەجەژندا بەهۆی نەبوونی وشیاری سینەمایی و (بەهۆکاری نەبونی بودجە یاخود هەر هۆکارێکی دیکە) نەبوونی مارکێتینگێکی بەهێز لەپشت فیلمەکەوە، لەهەمووشی گرنگترن نەبوونی بابەتی تەرفیهی کەزۆرینەی تاکی کورد بەشوێن بابەتی تەرفیهیدا دەگەڕێن، وەک: ژانری ئەکشن و ڕۆمانسی و سەرکەشی و کۆمیدی لەچوارچێوەی چیرۆکەکە، وایکرد گڕی فیلمەکە هەرزوو خامۆش ببێت و کاریگەری لەسەر ناوشیاری کۆمەڵگا و بێئاگایی و پەستان لەسەر دەسەڵات و گرنگی پێنەدان لەلایەن چینی سینەماکارانەوە دروست نەکات.
تەنانەت چینی سینەماکاران ئەوانەی فیلمەکەیان بینی لەچەند کۆمەڵەیەک پێکهاتبوون...
کۆمەڵەی یەکەم: لەنێو ئەم جۆرە فیلمانەدا جیهانی خۆیان نابیننەوە.
کۆمەڵەی دووەم: کێشەی شەخسی لەگەڵ دەرهێنەر وایکرد بە ڕەها بڕیاری لەسەر خراپی فیلمەکە بدەن.
کۆمەڵەی سێیەم: تەنها لەڕێی بینینی فیلم و قسەکردنەوە فیلمی کوردی و سینەمای وڵاتە زلهێزەکان رەفزەکەنەوە.
کۆمەڵەی چوارەم: کەسانێک لەڕێی مجامەلەوە فیلمەکەیان بەباش وەسفکرد.
کۆمەڵەی پێنجەم، خوێندنەوەیەکی سەتحی سۆشیال میدیایی لەپێناو کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت، نەک خوێندنەوەیەکی فکری.
و هیچ کاریگەریەکیان بۆفیلمەکە دروست نەکرد.
وە بازاڕی نەکردن بۆی لەکاتی پەخشکردنی وەک هەستکردن بەبەرپرسیارێتی لەلایەن دەزگا و ڕەوتە پەردوەردی و سینەماییەکانەوە وەک بابەتێکی فکری و پەروردەیی لەپێناو کاریگەری دروستکردن و رێگەگرتنی دەسەڵات لەم دۆسیە خەتەرناکە کە کەرتی پەروەردە و جیلی داهاتوو بەرەو هەڵدێر دەبات.