دوو گیراوەی بەسوود بۆ ئازارشکاندن

2 مانگ پێش ئێستا

دوو گیراوەی بەسوود بۆ ئازارشکاندن، کەدەتوانرێت لەبری ئازارشکێنە دژەهەوکردنەکان بەکاربهێنرێت.
ئەوەی ڕوونە وەرگرتنی ئازارشکێنەکان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا کەمێک زەحمەتە لەبەر ئەو کاریگەریانەی زۆربەی ئازارشکێنەکان دروستی دەکەن لەسەر گەدە. بۆیە لێرەدا باس لە دوو گیراوەی سروشتی دەکەین ، کە ئەوانەی ئازار و هەوکردنی بەردەوامی جومگەکانیان هەیە ، دەتوانن بەکاریبێنن، بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنیان ...
شەربەتی ئەنەناس + خەیار + زەردەچەوە+ دارچینی :
میکانیزمی کارکردنی:
ئەنەناس ڕێژەیەکی زۆری دژە ھەوکردنی تیادایە بەناوی (برۆمیلاین)، خەیار ڕێژەیەکی زۆر ئاو وڤیتامین سی (c)ی تیادایە، زەردەچەوەش ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسید و دژەھەوکردنی تیادایە و ئازارشکێنی سروشتی لەش بەرزدەکاتەوە، دارچینیش بەھەمان شێوە .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
یەک ئەنەناسی مامناوەند
دوو خەیار
(١٠-١٥ )سەلکی سێ ئینجی لە ڕەگی زەردەچەوەی فرێش
یەک کەوچکی چا دارچینی .
ھەمووی لە عەسارەیەکدا دەگوشرێن و دەکرێنە ناو دۆلکەیەکەوە و ئینجا دارچینیەکەیان تێکەڵ دەکرێت. ئەم بڕە بەشی شەش نەفەر دەکات .
شەربەتی توتڕک و سپێناغ وسێو :
میکانیزمی کارکردن :
توتڕک ڕێژەیەکی زۆری دژەئۆکسیدی تیادایە بەناوی (ئەنتۆسایەنین) کەھەوکردن و ئازار کەمدەکاتەوە ، سپێناغ ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ئاسن و ڤیتامینەکانی تیادایە ، سێو ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و ڕیشاڵی تیادایەو تامیشی خۆشە .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
دوو کوپ توتڕکی فرێش
دوو کوپ گەڵای سپێناغ
دوو سێوی سووری مامناوەند
لەعەسارەدا دەگوشرێن و دەخورێنەوە .
گرنگە ئەم شەربەتانە بەفرێشی ئامادەبکرێن و بخورێنەوەو لە ٢٤ کاتژمێر زیاتر لەناو سەلاجەدا نەمێننەوە .