خەڵک گەورەکردن
08/05/2023
زۆرێک لەو کەسانەی کە لە ئێستادا بەناوبانگبوون بەزۆری خەڵک گەورەی کردوون و خۆیان شتێکی وایان نەکردووە تا ببنە ئەو کەسەی کە ئێستا هەن و بەو شێوەیە ناودار ببن، نەک تەنها خەڵک میدیاکانیش بەشێکن لەوەی ئەو جۆرە کەسانە گەورە بکەن و بیان کە بە مەوزوع لە کاتێکدا هیچ شتێکی وایان نەکردووە کە ببنە هەواڵ یان ڕاپۆرت بەڵام میدیاکان تەنها مەبەستیان لەمە دوو شتە یەکەم تێکدانی شیرازەی خێرانەکان و بەلاڕێدابردنی بردنی کەسەکان و دووەم کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنتی زیاتر تاوەکو ئاکتیڤیانی پێ بەرزبکەنەوە و دواتر بڵێن ئێمە ڕکابەرمان نییە و ڤیوی (بینەری) زۆرمان هەیە.
ئەوەی ئێستا بووەتە باو لە میدیاکاندا هەموو شتێک ئەکەن تا سەرنجی خەڵکی ڕابکێشن بەزۆری وێنەی نەشیاو و قسەی نەشیاو بڵاو ئەکەنەوە و قسەیەکی زۆر بێ مانا و بێ ڕەوشتانه و هەندێ شتی تایبەتی خەڵکی بڵاوئەکەنەوە بەمەش ئەو جۆرە خەڵکانە گەورە ئەکەن و ناوداریان ئەکەن و بە خەڵکیان ئەناسێنن بەتایبەتی کچە مۆدێل و مەیکەپ ئاڕتێستەکان و کەسانی کۆمیدی...هتد، هەم میدیا دەوری هەیە لە گەورەکردنی ئەم خەڵکانە هەم خەڵکیش دەوری هەیە لە گەورەکردنیان چونکە گەر میدیا بڵاوی نەکاتەوە ئەو کەسانە هێندە گەورە ناکرێت و کەس نایان ناسێت و ناودار نابن هەم گەر خەڵکەکەش لایک و کۆمێنت بۆ شتی هێندە نەشیاو و کەسانی بێ سودی کۆمەڵگا نەکات ئەو کات هێندە گەورە نابن و میدیاش واز لە بڵاوکردنەوەی ئەو شتانە ئەهێنێت.
هێندە لایک و کۆمێنت بۆ شتی بێ سوود ئەکرێت هێندە لایک بۆ شتێکی بەسوود ناکرێت و گرنگی پێنادرێت، گەر بە وردی سەرنجی خەڵکی بدەیت خەڵکی خۆیان لایک و کۆمێن بۆ شتی بێ سوود ئەکەن و گەورەیان ئەکەن، زۆربەی ئەو کەسانەش کە هێندە گەورە کراون لە سۆشیاڵ میدیا لە پەڕەی فەرمی خۆیان لایڤ ئەکەنەوە و خەڵکیش ئەچنە ناو لایڤەکەیانەوە و لایک و کۆمێنت و ڤیوەری (بینەری) ئەبن کە ئەمەش لە سوودی ئەو کەسانەیە و بە ڤیو و لایک و کۆمێنتی ئەوان ئەو کەسە قازانج ئەکات و پارەی زۆر لەسەر حسابی ئەوان پەیدا ئەکات، گرنگیش نییە ئەوان چی ئەڵێن و بۆچی سێری ئەکەن هەرچی بکەن و بنوسن ئەو بڕە پارەیەکی زۆر باش قازانج ئەکات.
پێویسته خەڵکی هۆشیاربکرێتەوە لەوەی چیتر هێندە خەڵکی بێ سوود گەورە نەکات و چیتر نەبێتە هۆی گەورەکردنی خەڵکی و واز لە لایک و نووسینی کۆمێنت بهێنێت تاوەکو چیتر ئەو کەسانه هێندە گەورە نەکرێن و بچنەوە قاڵبە بچووکەکەی خۆیان.
بەنان فاروق
ڕۆژنامەنووس