"ئەوەش حاڵی موسوڵمانانی تاراوگە"
08/05/2023
گۆران دوكانی
لەدوای هەزار ڕێگەی قاچاخو هەزار نەهامەتی و هەزاران سوێندی درۆو هەزاران کەیسی ئاین گۆڕین و هەزاران کەیسی هاوڕەگەزبازی و هەزاران سیناریۆو چیرۆکی سەیرو سەمەرەی دیکە تەنها لەپێناو بەدەستهێنانی مافی پەنابەریدا، کاتێکیش مافی پەنابەری وەردەگرن و دەکەونە سەرسکەی خۆیان زۆرینەیان نەک هەر ساختەچی و دەبڵ مۆڕاڵ و پیسخۆریان لێ دەردەچێت بەرامبەر بەم وڵاتە خۆرئاوایانە. تەنانەت درۆزن و ڕیاکارو دوو ڕوو لەگەڵ دینەکەی خۆشیاندا، بەشێکیان هێندە بێ چاو و ڕوون شەرعیەتیش بەم پیسخۆریە دەدەن و بەمافێکی ڕەوای خۆیانی دەزانن.
ئەو ژیان و سیستەمەی بەقەولی خۆیان لە (وڵاتی کافران)دا فەراهەمبوە سەد هێندە شایستەترو باشترە لەو ولاتە موسوڵمان نشینانەی کەخودی موسوڵمانان خۆیان هەزار قاچی بۆ قەرزدەکەن و لێی هەڵدێن. وە ئەو دەستورو یاساو ئازادی و دیموکراسیەی کە لەولاتانی خۆرئاوایدا بۆ موسوڵمانان ڕەخساوە لە بلاوکردنەوەی بانگەوازی ئیسلام و کردنەوەی مزگەوت و تەنانەت لەهەندێک وڵاتدا وەرگرتنی پۆست و مەنسەبی باڵای حکومی و ئیداریدا، موسوڵمانان خۆیان لەهەرکەس باشتر دەزانن لە ولاتانی خۆیاندا ئەم پۆست و پلەوپایانە بەو ڕەهایی و ڕوونیە لە شەفافیەت هەرگیز بونی نیە. کەچی هەمیشە زۆرینەیان جوێن بەم وڵاتە خۆرئاواییانە دەدەن و بەناعادل باسیان دەکەن.
ئەم خاڵانەی خوارەوە تەنها چەند نموونەیەکی موسوڵمانانە لە دووڕوی و پیسخۆری و تەڵەکەبازی و درۆ لەگەڵ دینەکەی خۆیاندا:
* باسی کوفرو ئیلحادیت بۆ دەکەن کەچی خۆشیان لەولاتی کوفرو لەهەناوی کافراندا دەژین!
* باسی عەدالەتت بۆ دەکەن لەئیسلامدا کەچی لەخۆیان ناعادلتر نابینیت هەر لەپیسخۆریە جۆراوجۆرەکانی سۆشیال و بەنەفێتەکانیەوە بیگرە هەتا دەگاتە ساختەکاری و کارە نایاساییەکان.
* باسی حەرام و حەڵاڵت بۆ دەکەن کەچی زۆرترین باجی لەشفرۆش و تیاترۆخانەو نایت کڵەپ و سوینگەر کڵەپ و بەرازو مەشروبخانەکان لەحکومەتە خۆرئاواییەکان وەردەگرنو دەرخواردی ماڵو منداڵیانی دەدەن!
* باسی برایەتی موسوڵمانانت بۆ دەکەن، هەمیشە دەڵێن: (موسوڵمان لەهەرشوێنێکی ئەم جیهانەبێت برامانە) کەچی تەنها لەڕێگەی کڕینی پێداویستی و کاڵاکانیانەوە ڕۆژانە بەملیۆنان دۆلار باج و زەڕیبە دەدەن بە حکومەتەکانی ئەمەریکاو ئوسترالیاو کەنەداو بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیاو هاوپەیمانەکانیان کەبەو باجەی ئەوان برا موسوڵمانەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان و سوریاو فەلەستین دەکوژن!
* بەناشرینترین شێوە باسی ڕیبات بۆ دەکەن، دەڵێن: (هەرکەسێک ڕیباخۆربێت تاوانەکەی هێندە گەورەیە وەک ئەوەی زینا لەگەڵ خوشک و دایکی خۆیدا بکات) لێ زۆربەیان لە ئەمریکاو ئەوروپا ڕیباخۆرن!، ئۆتۆمبێل و خانو و ناوماڵ و کۆمپیوتەرو ئایفۆن بە سوو دەکڕن ئەمە جگە لە سووەکانی ڕۆژانەی بانک و کرێدت بانکەکانیان کە ئەوەش زیادەی دەچێتە سەرو بەپێی شەرعی ئیسلام ڕیبایەو حەرامە!
نەک مرۆڤی موسوڵمان، بەڵکو شوێنکەوتەی هەموو ئاینو ئاینزاکانیتر لەناو هەر چوار هەزار ئاینەکەی سەر زەوی، تەنانەت بێ ئاین و بێ خوداکانیش بەبێ جیاوازی لەم ولاتە خۆرئاوایانەدا دەژین، بەلام جگە لەموسوڵمانان شوێنکەوتەی هیچ ئاینێکیتر نادۆزیتەوە هێندە دوو ڕوو دەبڵ مۆڕاڵبن لەگەڵ فیکرو دینەکەی خۆیاندا، هێندە حەرام و تابۆکانی ئیسلام بە حەڵاڵ بزانن بۆخۆیان و ماڵ و منداڵیان، هێندە بەدوای بەنەفێتەکانی تاکس و سۆشیال و پیسخۆریەکانی حکومەتەوەبن،...کاتێکیش لەسەر ئەو هەموو حەرامە قسەدەکەن نەک موسوڵمانێکی ئاسایی تەنانەت مەلاو بانگخوازەکانیشیان ڕاستگۆنین و بابەتەکان بەلاڕێدا دەبەن بۆ بەرژەوەندیە تایبەت و دنیایەکانی خۆیان.