زیرەکی دەستکرد؛ تارماییەک لە پێشمانەوە

13/05/2023

پەیرەو ئەنوەر
سناپ چات خزمەتگوزاری زیرەکی دەستکردی AI ی چاڵاککردووە بەناوی <مای ئەی ئای MY AI> توانایەکی بێ ئەندازەی هەیە لە وەڵامدانەوە و دەمەتەقێ. تەنها ناتوانێت ژیانی تایبەتی هاوبەشی پێ بکات و هەستەکانی خۆی دەرببڕێت. دیارە ئەمە ئاماژەیە بۆ تێکەڵنەبوونی پانتایی تایبەت بە گشتی! لەوەڵامی هەندێك پرسیاردا دەڵێت:<من لێرەم بۆ دەمەتەقێ و پاڵپشتی تۆ> رۆژ دوای رۆژ زیرەکی دەستکرد لەگەشەی خێرادایە، ئەم خێراییە یەکێکە لە سیماکانی دنیای ئەمڕۆ و مۆدێرنە، ئەگەر خێرانەبێت، دەکەویت، دوادەکەویت و دواتریش دەمریت. 
ئەم گەشە و فراوانبوونە لە ئایندەیەکی نزیکدا، گۆڕانكاری بەسەر حکومڕانی، بازاڕ و پەیوەندییەکان و زۆر بواری تریشدا دەهێنێت. هەندێک وەک مەترسی دەبینن بەتایبەت لەبازاڕ و پەروەردە و دیمۆکراسی و ماف و هەڵبژاردن و بڕیار و بیرکردنەوەدا. چەند رۆژێک لەمەوبەر، چەند هونەرمەندێكی وێنەکێش، سکاڵای یاساییان لە دادگا تۆمارکردبوو بەهۆی کۆپیکردنی نیگار و تابلۆکانیان لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە. زیرەکی دەستکرد وەک شۆڕشێکی رانەگەیەنراو دەتوانێت گۆڕانی زۆر قوڵ لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بەتایبەت جوڵە و بەهای تاک لەناو جڤات و کوشتنی توانا بایۆلۆژییەکانی. سڵاو لە زیرەکی دەستکرد!