گەنجانی تەمەن 18 تا 30

14/05/2023

سۆما خالید
زۆرێک لە گەنجان لە تەمەنی هەژدە تا سی ساڵی بەهۆکاری سەرنجڕاکێش و جۆش و خرۆش و کاریگەری دەوروبەریان لەسەر هەڵسوکەوتەکانیان هەندێک هەڵە دەکەن، هەڵەکانیش کاریگەری نەرینی لەسەر ژیانیان دروستدەکات و داهاتوویان وێران دەکات تا ئەو ئاستەی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان بەرەو سەرەوە لە کردەوەکانیان پەشیمان دەبنەوە. 
بۆ سەرکەوتن تەنیا بوونی پارە بەس نیە و ئەگەر هەموو ئارەزووەکانت پشتگوێ بخەیت و داوای پارە بکەیت،لە داهاتوودا پەشیمان دەبیتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن پێویستت بە دانبەخۆداگرتن و خۆڕاگری، هەوڵ و وزەیە.بۆیە سەرەتا ئارەزووی خۆت بدۆزەرەوە و دواتر هەنگاوی بۆ بنێ و شارەزایی پێویست بەدەست بهێنە.ئەگەر ناتوانیت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت لە بارودۆخی ئێستادا، شوێنەکەت بگۆڕە، بۆ ئەوەی بتوانیت ڕێگای سەرکەوتن باشتر بکەیت. بەڵام بۆ گەشەکردن و باشترکردنی ژیانت لە شکستەکانی ڕابردووت ئەزموون وەربگرە و لێیان ڕامەکە.هەروەها وریابە لە هەڵبژاردنی هاوڕێکانت، چونکە هاوڕێکانت کاریگەرییەکی زۆریان دەبێت لەسەر شکست و سەرکەوتنت. تەنها پێویستە بەردەوام بیت لە پەیوەندییەکانت لەگەڵ ئەو هاوڕێیانت کە گرنگی بە تۆ دەدەن. 
هەندێک لە گەنجەکان پێشبینی داهاتوو دەکەن و نیگەرانن. لە جیاتی ئەوە هەمیشە بیر لە داهاتوو بکەنەوە، سەرنجی ئێستا بدەن. هەندێک لەو گەنجانەی تەمەنیان 20 ساڵە، پێیانوایە پێویستە هەموو ئامانجەکانی ژیانیان بەدەست بهێنن کاتێک گەنجن، بۆیە پەلە مەکە و هەنگاوەکانت بە ئارامی ئەنجام بدە و تەرکیز بکە سەر ئامانجە کورتخایەنەکانت و نیگەران مەبە. 
لە ماوەی هەرزەکاری و گەنجیدا، تۆ زۆر گرنگی بە سەفەرکردن دەدەیت و کات لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر دەبەیت وەک مانەوە لە دەرەوە تا نیوەشەو، جگەرەکێشان و خواردنی خێرا و خواردنەوە کهولییەکان،کاتێک پیر دەبیت و بۆت دەردەکەوێت ، کە ئەم خووانە چەند زیان بە تەندروستی جەستەت دەگەیەنن. باشتر وایە گرنگی بە تەندروستی جەستەیی و دەروونی خۆت بدەیت لە ماوەی گەنجیتدا.
وە لەسەرەتای تەمەنی گەنجیتدا نابێت پەلە بکەیت لە هاوسەرگیری و دۆزینەوەی هاوبەشێک،بۆ ئەوەی پەشیمان نەبێتەوەو ژیانت بریتی نەبێت لە کێشەو ئاژاوە و ببێتە هۆکاری جیابوونەوە.تۆ ژیانی خۆت لە هەموو کەس زیاتر دەزانیت، بۆیە بڕیاری خۆت بدە و ڕێگە مەدە کەسانی تر ڕێگا بۆ تۆ هەڵبژێرن. ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی تر بکە و ئەزموونی کەسانی تر بەکاربهێنە، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاری خۆت بدە. وە ئەگەر بۆ بەدەستهێنانی دڵی بەرامبەر لە هەوڵدا بووی تا لێت رازی بن و بەدڵی ئەوان بیت هەڵەیت، هیچ کاتێک هەوڵمەدە لەبەر بەرامبەر بۆچونەکانت بەهەند وەرنەگریت.
ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 30 ساڵیدایە بیر لە ژیانی داهاتوویان ناکەنەوە و زۆربەی کات هەموو داهاتەکانیان خەرج دەکەن و هیچ پاشەکەوتێکیان بۆ داهاتوو نیە، ئەگەر تۆ بەو شێوەیە بیت و پاشەکەوتت نەبێت بۆ داهاتوو، ئەوا پارەیەکی زۆر لەدەست دەدەیت، بۆیە پارە بۆ داهاتوو پاشەکەوت بکەن.