ژەمی بەیانیان و كۆمەڵێك زانیاری گرنگ
15/05/2023
د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی - پسپۆڕی زانستی خۆراك
ژەمی بەیانی یەكێكە لە گرنگترین ژەمەكانی ڕۆژ ؛ گەر سەرەكیترین ژەم نەبێت؛ و پێویستە ڕۆژانە لە كاتی خۆی دا بخورێت.
ئەو توێژینەوە تازانەی باس لەوە دەكەن كە نەخوارنی ژەمی سوودی هەیە بۆ تەندروستی؛ زۆرینەی ڕەهایان پەیوەستن كاتی ڕۆژووی زانستی یان ڕۆژووی پچڕ بچڕە كە لە جۆری زۆرە و باوترینیان ئەوە كە ماوەی شانزە سەعات نابێت هیچ بخورێت تەنها ئاوو چا و قاوەی بێ شەكر ڕێگاپێدراوە، لەو كاتانەدا ئەو كەسە ژەمی بەیانیان ناخوات بە گوێرەی سیستمە خۆراكیەكە.
تەنانەت لە ڕۆژووی زانستی، ئێستا جۆرێكی تر هەیە كە پێی دەوترێت ڕۆژووی پچڕپچڕی پێچەوانە یان هەڵگەڕاوە؛ كە تیادا تەنها ژەمی بەیانی و نیوەڕۆدەخورێت و دوای سەعات چواری عەسر تەنها ئاو و چا و قاوە ڕێگاپێدراوە.
تا ئەم چركە ساتە زۆرینەی پزیشكان كۆكن لە سەر گرنگی خواردنی ژەمی بەیانی.
گشتاندن بۆ هەموو ڕێنمیایەكی تەندروستی و بێ پێدانی زانیاری تەواو و بنەمای زانستی كارێكی چەواشەكاریی و هەڵەیە ؛ دەبێت پزیشك ڕەچاوی هەموو تەمەن و جۆری پیشە و كاتی ئیشكردن و كێش و باڵا و باری تەندروستی و بوونی نەخۆشی درێژخایەن بكات و كورت ۆ پوخت بڵێت لە فڵان سیستمی خۆراكی ئەوە ژەمە یان ئەو خواردنە نابێت بخورێت.
ئاخر كرێكارێكی ماندوو چۆن دەتوانێت بێ خواردنی ژەمی بەیانی ئەركی خۆی بە جێ بێنێنت ، یان كەسێك كە لاوازە و بەدخۆراكە یان یەكێك چەند جۆرێك دەرمانی نەخۆشی درێژخایەنی هەیە ، ناكرێت پێی بڵێیت ژەمی بەیانی مەخۆ.
ژەمی بەیانی: سوودە تەندروستیەكانی:
كاتی خواردنی ژەمی بەیانی:
ـــ ژەمی بەیانی بە گرنگترین ژەمە سەرەكیەكان دادەنرێت و زۆرینەی پسپۆڕەكان كۆكن لە سەر گرنگی خواردنی بە بەردەوامی و لە هەمان كات دا.
گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی:
1-زیاد كردنی تەركیز و بەهێز كردنی یادەوەری.
2-پارێزگاری لە ئاستی نموونەیی كێش و ڕێگە گرتن لە قەڵەوی و خێرا دابەزینی كێش لە كاتی ڕێجیم.
3-ڕێك خستنی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێن لە نەخۆشی شەكرە و خۆپاراستن لێی.
4-بەهێز كردنی بەرگری لەش و زیاد كردنی توانای كاركردن.
5-باش بوونی میزاج و كەمكردنەوەی دڵتەنگی و خەمۆكی و دڵەڕاوكێ.
6-دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵە خراپەكان.
7-زۆر گرنگە بۆ گەشەی مناڵ و مێرد مناڵان.
كاتی خواردنی ژەمی بەیانی :
-- ژەمی بەیانی پێویستە پێش سەعات هەشت و چارەك خورا بێت لە زۆربەی ڕۆژەكانی ساڵ و لە وەرزی هاوین دا پێش سەعات هەشت و چل و پێنج خولەكی بەیانی خورا بێت.