عیشق و بیرچونەوە
15/05/2023
دێرین
(1)
هاوڕێیەک دەڵێت:
نەنکم کاتی خۆی کچی یەکێک لە خێزانە دەست ڕۆشت و ناسراوەکان بوو، عاشقی کوڕێک دەبێت کە لە خێزانێکی هەژار و نەناسراو دەبێت، بە هەزار دەردی سەری و بێنە و بەردە شوی پێدەکات. دەڵێت پاش چەند ساڵێک ژیان لەگەڵ ئەو پیاوەدا کە دەکاتە باپیرم، پیاوەکە دەمرێت، نەنکم هەمیشە بەیادی ئەو چەند ساڵەوە ژیا کەلەگەڵی بردبویە سەر، بەڵام پاشان نەنکم توشی نەخۆشی لەبیرچونەوە-زەهایمەر- بوو. بە جۆرێک ناوی هەموومان و تەنانەت ناوی خۆشی بیرچوو بویەوە.
دەڵێت ڕۆژێک هاتە ژورەکەم وێنەیەکی خۆی و باپیرم بە دیواری ژورەکەمەوە هەڵواسرابوو، کە تێیدا قۆڵیان لە قۆڵی یەکتری بوو، بۆ ڕۆژی هاوسەرگیرییان دەگەڕایەوە.
وتی نەنکم کە وێنەکەی بینی ڕۆشتە پێشەوە و بەدەنگی بەرز وتی ئەوە کێیە لە تەنیشت "کەمال" ی من وەستاوە وقۆڵی لەقۆڵیدایە!!
ئیتر؛ ئەوکاتە من سەرسامم وەستام و لە خۆم پرسی دەبێت سیحری عەشق چیبێت کە دەتوانێت وا لە ئینسانێک بکات هەموو شتێکی لەبیر بچێتەوە، تەنانەت ناوی خۆشی، کەچی دوای ئەو هەمووساڵە ناو و ڕوخساری خۆشەویستەکەی بیر مابێت و فەرامۆشی نەکات!
(2)
ئیبن قەیم دەڵێت: چومە خزمەت هاوڕێیەکی کۆنم کە توشی لە بیرچونەوە بوو بوو، پێموت دەمناسیتەوە؟
وتی نا.. بەڵام نازانم بۆ زۆرم خۆشدەوێیت!
ئیبن قەیم دەڵێت ئەوکاتە زانیم ئەوە مێشکە توشی بیرچونەوە و فەرامۆشی دەبێت نەوەک دڵ..!
(3)
عومەر شەریفی ئەکتەر دوای ئەوەی عاشقی کچە ئەکتەر فاتن حەمامە دەبێت و هەر لە پێناو بەدەست هێنانی ئەویشدا دینی خۆی لە کریستیانییەوە دەگۆڕێت بۆ ئاینی ئیسلام، لەگەڵ ئەوەی پاش چەند ساڵێک پێکەوە ژیان لێک دادەبڕێن و جیا دەبنەوە و عومەر شەریف دەبێتە ئەستێرەیەکی ناسراوی هۆلیود و جیهان و لەگەڵ چەندین کچە ئەکتەری ناسراوی دنیادا پەیوەندی دروست دەکات، فاتنیش دەچێتە ژیانێکی نوێوە، بەڵام هەرگیز عەشقی یەکەمی لە بیر ناکات و هەمیشە دەڵێت" خاوەنی جوانترین چاو بووە کە لە ژیانمدا بینیبێتم"
لە ساڵی 2015 دا کاتێک فاتن دەمرێت بە کەمتر لە شەش مانگ دوای ئەوە هەواڵی ئەوە بڵاو بویەوە کە شەریف توشی زەهایمەر بووە.
تاریقی کوڕی دەڵێت: لە کاتێکدا باوکم هەمووشتێکی ژیانی لەبیر چووبویەوە وهیچ کەسێکی نەدەناسییەوە، بەڵام دووشتی هەرگیز لە بیرنەکرد؛ یەکەمیان ئەوەی ئەکتەرێکی بەناوبانگە.
دووەم خۆشەویستییەکەی بۆ فاتن حەمامە.