جیماعی ویداع

15/05/2023

حەمەسەعید حەسەن
ئایا جووتبوونی زۆرەملێی ناو خێزان، توندوتیژییە؟ ئایا ئیسلامی، ڕێز لە هەستی ژن دەگرێت؟ ئایا ئیسلامی، ژن بە خاوەن هەست دەزانێت یان بە بێشعوور؟ ژن لە ڕوانگەی ئیسلامییەوە بە ئاژەڵ هەژمار دەکرێت نەک بە ئینسان، ئاخر لای ئیسلامی، وەک چۆن لاقەکردنی ئاژەڵ سزای لەسەر نییە، سێکسکردن لەگەڵ تەرمی ژنیشدا، نە تاوانە، نە سزای لەسەرە، چونکە هەم ئاژەڵ بێشعوورە و هەم تەرمی ژنیش. پیاوی موسوڵمان ئەگەر بخوازێت، مافی خۆیەتی بە سەرجێیی، مالئاوایی لە تەرمی ژنەکەی بکات، ئەوە لای ئیسلامی پێی دەگوترێت: جیماعی ویداع.
بەگوێرەی فەتوای گەورەئوستادی فیقهی بەراوردکاریی زانکۆی ئەزهەر: سەبری عەبدولڕەئووف، پیاو مافی ئەوەی هەیە، سەرجێیی لەگەڵ تەرمی ژنەکەیدا بکات و ئەم جۆرە لە سەرجێیی کە جووتبوونی ماڵئاوییی پێ دەگوترێت، ناکەوێتە خانەی زیناوە و سزای لەسەر نییە، هەرچەندە ئەم کردەوەیە دەکەوێتە خانەی سووکایەتیکردنەوە بە تەرم و دەستدرێژیکردنە بۆ سەر شکۆی مردوو. ئەم ئوستادە پێشتر فەتوای ئەوەیشی دابوو کە ژن و مێرد هەقی خۆیانە، بە مەبەستی ورووژاندن و چێژوەرگرتن، وێنەی جووتبوونی خۆیان بگرن.(١)
بەرنامەی (عم یتسألون) کە لە (ئێڵ تی سی)* تیڤییەوە پەخش دەکرێت، تێێدا (ئەحمەد عەبدوون)ی ڕاگەیاندنکار، لە د. سەبری عەبدولڕەئووف دەپرسێت: ڕات چییە لەسەر ئەو فەتوایەی شێخ عەبدولباری ئەلزەمزەمی ئەلمەغریبی کە دەڵێت: جووتبوونی ماڵئاوایی لەگەڵ تەرمی ژنەکەیدا، مافی ڕەوای پیاوە؟ د. سەبری عەبدولڕەئووف دەڵێت: حەڵالە و زینا نییە، هەرچەندە خەڵک حەزیان پێی نییە. کە هەمان ڕاگەیاندنکار لە ئەڵقەی داهاتووی بەرنامەکەیدا، هەمان پرسیار لە د. سوعاد ساڵح دەکات کە ئەویش هەر ئوستادی فیقهی بەراوردکاریی زانکۆی ئەزهەرە، دەڵێت: جووتبوون لەگەڵ مردوودا حەرامە، بەڵام بەپێی فەتوای گەورەزانایانی ئیسلام، جووتبوون لەگەڵ ئاژەڵاندا، ڕێگەپێدراوە.(٢) عوزر لە قەباحەت خراپتر، بۆ ئەم جێیە گونجاوە.
موفتیی میسر: شەمسەدین ئەلڕەملی (٩١٩ - ١٠٠٤) کە بە شافیعیی بچووک بەناوبانگە، دەڵێت: (جووتبوون لەگەڵ تەرمی ژندا، نە زینایە، نە سزای لەسەرە، وەک چۆن جووتبوون لەگەڵ ئاژەڵانیشدا، نە حەرام کراوە و نە سزای لەسەرە. ئەم شافیعییە گچکەیە هەروەها دەڵێت: (کە پیاو سێکسی لەگەڵ تەرمی ژنەکەیدا کرد، تەرمەکە پێویستی بە شووشتنی دووبارە نییە، بەڵام لە ڕوانگەی (موستەفا ئەلسەیووتی ئەلڕحێبانی)ی (١١٦٠ – ١٢٤٣) موفتیی شامەوە، دەبێت تەرمی ژنە، دوای جووتبوونی ماڵئاوایی، دیسان پاک پاک بشۆردرێتەوە، نەک تنۆکەئاوی پیاوەی پێوە بەجێ مابێت.(٣)
ژن لای ئەوان ئەوەندە سووک و بێبەهایە، تۆزقاێیک حساب بۆ هەستی ناکرێت، ئەوە نییە تەنانەت کە گیانیشی سپارد، پیاوەکەی دەتوانێت، بۆ دوا جار سێکسی لەگەڵدا بکات. مشتومڕ لەسەر ئەوەیە، دوای ئەو سێکسە، پێویست دەکات ژنەکە دیسان پاک و خاوێن بکرێتەوە یان نا؟ بۆیە دەبێت لەکنمان ئاسایی بێت کە ئیسلامی، سێکسی زۆرەملێی ناو خێزان، بە توندوتیژی نازانێت.
*
(١) ١٧ أیلول ٢٠١٧ إیلاف.
(٢) ١٨ أیلول ٢٠١٧ النهار.
(٣) ٢٣ أیلول ٢٠١٧ الحقیبة الإسلامیة.
LTC (*)