ڕاگەیاندنی هەلی سیاسەت
24/05/2023
نیگار نادر
هەلی کار بەپێی بنەماو داب و یاسا و رێسا و جوگرافیایی مرۆڤسازی و نەتەوەسازی کۆمەڵگەکان و وەک بناغەی پتەوکردنی ئاسایشی ئابووری و دیمۆکراسی لەسەروی سیاسەتی هەر دەوڵەتێدا نەخشە دەکرێت، بەڵام ئەوەی سەرسوڕهێنەرە بە پێچەوانەوە لە کورستان لەجیاتی هەلی کار هەلی سیاسەتکردن بەشێوازی جیاواز ڕادەگەیەندرێت .
یەکەمجارە لە مێژووی کوردا لەڕێگەی سیاسەتەوە خەڵک بەو رێژە بەرزە دەوڵەمەند بووبێت، لەسەردەمی خەباتی چەکداری و شوڕشگێری دا بەپێچەوانەی ئێستا خەڵک هەموو سامانی خۆی دەبەخشیە خزمەتکردنی کوردایەتی، بەو مانایەیی لەرێگەی سیاسەتکردنەوە هەژار دەبوو نەک دەوڵەمەند.
ئێستا سیاسەت بۆەتە ئەو هەلە ئاسانەی زۆربەی بێکارەکان دەیقوزنەوە، سیاسەت هاتووە بڕوانامەی دوکتۆراو عەینەکی رۆشەنبربوونی و قات و بۆیمباغی لەبەر سەدان کەسی نەشیاو کردوە دەوڵەمەندی کردوون. .
لەو سونگەیەشەوە هەموو ئەوانەی لە ئاسانترین هەلی خۆبەخێوکردن و دەوڵەمەند بوون و خۆنواندن و بەناوبانگ بوون دەگەڕێن، تکایە بەزووترین کات سیڤیە هاوپێچ بە دوکتۆراکانیانەوە ئامادە بکەن. ئەگەر نا درەنگ دەکەون .