نەخۆشیەکی ترسناک....

4 مانگ پێش ئێستا

بە شێک لە پەسانی هەرێم توشی نەخۆشیەکی ترسانک بوون ئەویش نەخۆشی power.syndrome کەلە دەروناسی سیاسی دا شیکاری زۆری بۆ کراوە لە نیشانەکانی :
1- بۆماوەیەکی زۆر لەسەڵاتدا دەمینێتەوە خەسڵەتی پیرۆزی دەداتە پاڵ خۆی.
2- خۆی لەسەر و هەموو لێپرسینەوەیەکەوە دەبینێتەوە .
3- هەمیشە خۆی بەخاوەنی گەل دەزانێت و بەناوی هەموو گەلەوە قسە دەکات، تێڕوانی سیاسی بۆ خەڵک پرۆلیتاری و کۆیلایەتیە نەک هاوڵاتی بوون.
4- هەمیشە زمانی هەڕەشە بەکار دەهێنێت و باوەڕی بەناڕەزایەتی دایەلۆگ نیە .
5- پێی وایە جگەلەو هیچ کەسی تری شیاوی کورسییەکەی نییە، کورسی دەسەڵاتی سیاسی وەک میرات و موڵکی کەسی دەبینێت کە بۆی ماوەتەوە بۆ هەتاهەتای بۆ نەوەکانی جێدەهێڵێت.
6- نەزانە بەڵام خۆی بەزانا و دانا لە تەواوی بوارەکاندا دەزانێت گوێ بۆ ئامۆژگاری ناگرێت و عینادە.
7- دوورە پەریزە لەخەڵک جۆرێک لە پیرۆزی بۆخۆی دروست کردووە کە هەموو کەس شیاوی ئەوەی نیە پێی بگات جگە لەوانەی خۆی خواستی بینینیانی هەیە.
8- لە کاتی شکستدا بەرپرسیارێتی هەڵناگرێت و بەرپرسیارتی شکست دەخاتە ئەستۆی ئەوانی دیکە چونکە پێی وایە ئەو هیچ کات هەڵەناکات .
- کام لەسەر کردە و بەرپرسانی ئێمە ئەم نەخۆشییەی هەیە؟